ئەندرۆید 19, تشرینی دووه‌م 2015

سکایپ بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی تازەوە بۆ ئەندرۆید نوێکرایەوە

skype1-598x337کۆمپانیای سکایپ بڵاویکردەوە کە ئەپی سکایپیان بۆ سیستەمی ئەندرۆید بە کۆمەڵێک نوێکارییەوە نوێکردووەتەوە و لەم نوێکردنەوەیەشدا زیاتر جەخت لە ئاسانکاری هاوبەشی کردن و گەڕان کراوە.

شایەنی باسە ئەم وەشانە نوێیە ژمارە ٦.١١ هەڵدەگرێت و لەبەشی Recent ئەگەر پەنجەیەکی توند و درێژ لەسەر یەکێک لە ناوەکان دابگریت لیستێکت دێتە بەردەم کە ڕێگەت پێدەدات بە سڕینەوە یان دیاریکردنی ئەو چاتە وەکو خوێندراوە یان بێدەنگکردنی ئاگاهییەکان (Notifications).

framed_android_6-11_recents_toolbarهەر لەم وەشاندا ڕێگە بە بەکارهێنەران دراوە ئەو پەیامە ڤیدیۆییانەی بۆیان هاتووە لەناو ئامێرەکانیان پاشەکەوتی بکەن. ئەمە سەرەڕای باشترکردنی بزوێنەری گەڕانی ناو سکایپ و ڕێکخستن و جوانتر پێشاندانی ناوی هاوڕێیان و ناوی گروپەکان.

جێگای ئاماژەیە لەم وەشانە تازەدا ئاسانکاری هاوبەشی کردن لەگەڵ گروپەکان ئاسانترکراوە بەوەی کە ڕێگەت پێدەدات ڕاستەوخۆ لە ستۆدیۆی مۆبایلەکەتەوە وێنە بنێریت بۆ ئەو گروپانە و هەروەها بوونی هەڵبژاردەی Forward بۆ دووبارە ڕەوانەکردنەوەی ئەو فایل و وێنانەی لەناو گروپەکەدا هاوبەشیان پێکراوە بۆ هەرکەسێک لەناو سکایپ کە تۆ مەبەستت بێت.

skype-6-11-for-androidلە ئێستادا بەکارهێنەرانی ئەندرۆید ڕاستەوخۆ لە کۆگای گووگڵ پلەی دەتوانن دوایین وەشانی سکایپ دابگرن و ئێوەش دەتوانن کرتەبکەن یان پەنجە بەم وێنەی خوارەوە بنێن بۆ داگرتن لە گووگڵ پلەی:

Googleplay

سەرچاوە aitnews

بۆچونی تۆ