بابەتی گرینگ 22, تشرینی دووه‌م 2015

پێنج تایبەتمەندی تازە لەوەشانی نوێی ویندۆز ١٠ بزانە!

cover-800x420دوو هەفتە لەمەوبەر مایکرۆسۆفت وەشانێکی سەرەکی بۆ ویندۆز ١٠ بڵاوکردەوە و لەگەڵ ئەم وەشانەشدا چەند چاکسازی و نوێکردنەوەی ئەنجامداوە و ئێمەش هەر لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی هەواڵی خێرامان لەسەر نوسی کە لەم لینکە دەتوانن بیخوێننەوە. ئێستاش لەگەڵم بن بەیەکەوە ٥ لەو نوێکاریانە باس دەکەین.

١- لیستی ستارت فراوانتر کراوە و جێگای خشتی زیاتر دەبێتەوە لە یەک ستوندا! لە پێشتردا تەنها ٣ دانە خشتەی جێگا دەبۆیەوە بەڵام ئێستا ٤ دانەی جێگادەبێتەوە.

start-menu-1-1080x720٢- ئەپڵیکەیشنەکانی ناو کۆگای ئەپەکانی ویندۆز لەمەودوا دەتوانرێت لەسەر میمۆری دەرەکی واتا بیرگەی دەرەکیش دابمەزرێندرێن. ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئەم کۆمپیوتەرانە زۆر بەسوودە کە بیرگەی ناوخۆییان کەمە بۆ نمونە ٣٢ گێگابایت یان ٦٤ گێگابایتە و شوێنی کاردی ئێسدیان هەیە بەم هۆیەوە لەم وەشانەی ویندۆز ١٠ دا بەکارهێنەران دەتوانن شوێنی بچنینەیی دابەزاندنی ئەپەکانی کۆگا بگۆڕن بۆ کاردی ئێس دی.

apps-1080x720٣- کۆرتانا کە یاریدەدەری کەسییە لەناو ویندۆز ١٠ پێشکەوتووتر کراوە و ئێستا بە دەست شتی بۆ بنوسە و دەیناسێتەوە و وەڵامت دەداتەوە. ئەمە جگە لەوە لەمەودوا لەڕێگەیەوە دەتوانی پەیامی کورت بنێریت.

cortana-1080x720٤- وێبگەڕی ئێج کە وێبگەڕێکی بەتوانا و تەواو نوێیە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە بۆ ویندۆز ١٠ لەگەڵ ویندۆز ١٠ بڵاوکرایەوە لەم وەشانە نوێیەی ویندۆز ١٠ دا چەندین تایبەتمەندی بۆ زیادکراوە لەوانە تایبەتمەندی Tab Preview کە ئەگەر تیری ماوسەکەت بخەیتە سەر یەکێک لە تابە کراوەکان ئەوە بە پەنجەرەیەکی بچوک پێشانت دەدات چی نوێ لەم تابە هەیە! ئەمە جەگە لەوەی کە توانای هاودەم کردن واتە Synchronizationی favorites و reading lists دەکات.

Screenshot-27-1080x720٥- لەمەودوا چیتر ئامێرەکەت ون نابێت چونکە ویندۆز ١٠ تایبەتمەندی Find My Deviceی بۆ زیادکراوە و لەڕێگەیەوە بە ئاسانی دەتوانیت شوێنی ئامێرەکە ونبووەکەت بزانیت.

Screenshot-24-1080x720بەکورتی لەم وەشانەدا چەندین چاکسازی و نوێکاری ئەنجامدراون بۆ نمونە سەرباری ئەوانەی باسمان کردن ڕەنگ خستنە سەر تایتڵباڕەکان و سێ ئەپی نوێ بەناوەکانی Messaging و Phone و Video کە بەشێکن لە سکایپ بەڵام بە سێ ئەپی جیاوازن و ئەمانە و سەرباری چەندین نوێکاری تر کە بەپێ کات و بواری گونجاو بڵاویان دەکەینەوە.

سەرچاوەی وێنەکان SlashGear

بۆچونی تۆ