بابەتی گرینگ
26, تشرینی دووەم 2015
ھاککەرانی تورک ھەڵستان بە ھاککردنی سەدان ماڵپەڕی ڕوسی
کۆمەڵە هاکەڕێکی تورک کە ناوییان لە خۆییان ناوە Skorsky. ڕۆژی دووشەممە بەرپرسیارییەتی خۆی ڕاگەییاند لە دزە کردن بۆ ناو چەندین ماڵپەڕی ڕوسی ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕوسیا بەشێوەییەکی راِستەوخۆ پشتگیری ڕژێمی سورییای کرد و بە ھاوپەیمانی لە گوندێکی سەر سنووری تورکییا داوە.
هەروەها هاککەرەکان لە دوای ھاککردنەکە ھەڵستان بە دانانی وێنەی سەرۆکی تورکیا (ڕەجەب تەیب ئۆردوغان) لە پاڵ وێنەی شای عوسماییەکان ناسراو بە (محمد فەتاح) و لە تەنیشت کتابی پیرۆز (قورئان) و سروودی (میھتەر) کە سروودێکی فۆلکلۆری عوسمانییە لە کاتی چون بۆ شەر دەگوتراییەوە بۆ ئەوەی ورەی سەربازەکانییان بەرزبکەنەوە.
شایەنی باسە، گروپی Skorsky ئەوەشییان بڵاوکردەوە ئەو چالاکییەیان ناو ناوە (شاخی تورکمان) لە سەر ئەو بنەماییەی شاخێک ھەییە لە (لازقییە)ی سووری کە گوندێکی تورکمانی تێداییە و هەروەها ئەوەشییان پشت ڕاست کردەوە لە ناو سایتەکان سایتی حکومیشی تێداییە.
جێگای ئاماژەیە، ئەوەشییان ڕوونکردەوە کە ھۆکاری ھێرشەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕوسییا بەژداری ئەو ھێرشانەی سەر گوندە تورکمانییەکەیان کردوە کە ووتیانە برا تورکمانییەکان لەوێ بوون و ئەوەشییات گوتوە کە ھەندێک سایتی ئەوروپیش کەوتۆتە بەر ھێرشەکە کە بینیویانە پەیوەندیان بە سایتە ڕوسییەکانەوە ھەییە.
داستان مەحمود
نوسەر و شارەزای بواری تەکنەلۆژیای زانیارییەکانم. زیاتر بابەت لەسەر سیستەمی کارگێری ویندۆز و ئەندرۆید بابەت دەنوسم و جار بەجاریش ڕوو لە سیستەم و بەشەکانی تری ئایتی دەکەم.