ئینتەرنێت
26, تشرینی دووهم 2015
خۆتان ئامادە بکەن بۆ Li-Fi .. تەکنەلۆژیای گواستنەوەی زانیاری لە ڕێگەی ڕووناکییەوە کە ١٠٠ ھێندەی Wi-Fi خێراترە
دوای تاقیکردنەوەی ئەم ئامێرە تازەیە، کۆمپانیایەکی تازە پێگەیشتوو بە کرداری بۆیان ڕوون بۆوە کە ئامرازی لای فای Li-Fi زۆر خێراترە لە وای فای کە خێرای گواستنەوەی زانیاری دەگاتە ١ گێگابت لە یەک چرکەدا.
جا بەو خێراییە کە ١٠٠ ھێندەی وایفای خێراترە دەتوانی ڤیدیۆیەکی پڕ چڕی بەزر واتە Full HD بە چەند چرکەیەک دابگریت.
لەو تاقیکردنەوەی کۆمپانیای ڤلیمینی (Velmenni) ئاماژە بەوە دەدات ھەر بەشێوەیەکی ڕاست دەتوانی زانیاری لە ڕێگەی ڕوناکی بگوازیەوە و بۆ شوێنە دوورەکانیش دەبێـت و بۆ ئەو شوێنانەی تریش کە ڕوناکیەکەیان ناگاتێ بە ڕاستەخۆی دەیان گاتێ بە ھۆی شکانەوەی ڕوناکی بێ لەدەست دانی ھیچ زانیارییەک.
وە بەڕێوەبەری شەریکەی ڤلیمینی (Velmenni) بەڕێز (دیباک سۆلانکی) باس لەوە دەکات ئێمە پلانمان بۆ ئەوە داناوە لە داھاتودا ئەم بیرۆکەی لای فای بۆ پەیوەندی کردن لە دامو دەزگاکان بە کاربێنین لە ئۆفیس و ڕیخراوەکاندا و پلان بۆ ئەوەش دا دەنێین لە داھاتوو بتوانین وەک وای فای بە ئینتەرنێتەوە بت بەستێتەوە.
جێی ئاماژەییە ئەم ئامرازە لە لایەن کۆمپانیاکانی فرۆکەخانە بەکارھێنراوە بۆ فەراھەم کردنی پەیوەندیەکی باشترە لە ناو فرۆکە خانەکان و دەزگاکانی سیخوڕیش بۆ ئەوەی بتوانن ئەم ئامرازە وا لێبکەن سەلامەت بێت لە کاتی گواستنەوەی زانیاری.
شایەنی باسە ئەم تەکنەلۆژیایە لەلایەن بەڕز.ێ پڕۆفیسۆر هاس لە ساڵی ٢٠١١ سەری هەڵدا و دەستی بە گەشەسەندن کرد و ئەمەش ئەم پارچە ڤیدیۆیەیە کە مامۆستا ھاس لە TED باس لە گواستەوەی زانیاری لە ڕێگەی ڕوناکی لای فای دەکات لە ساڵی ٢٠١١
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=NaoSp4NpkGg[/youtube]
داستان مەحمود
نوسەر و شارەزای بواری تەکنەلۆژیای زانیارییەکانم. زیاتر بابەت لەسەر سیستەمی کارگێری ویندۆز و ئەندرۆید بابەت دەنوسم و جار بەجاریش ڕوو لە سیستەم و بەشەکانی تری ئایتی دەکەم.