بابەتی گرینگ
27, تشرینی دووهم 2015
Pi Zero کۆمپیوتەرێک تەنها بە 5 دۆلار
دامەزراوەی Raspberry Pi وەشانێکی نوێی لە زنجیرەی کۆمپیوتەرە بچوکەکان تایبەت بە بەرنامە داڕێژەران بەناوی Pi Zero ڕاگەیاند کە نرخەکەی لە ٥ دۆلار تێپەڕ ناکات.
ئەم کۆمپیوتەرە بچوکە Pi Zero کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرامبەر بە ٢٦ی ١١ی ٢٠١٥ پەردەی لەسەر لادرا بریتییە لە نوێترین کۆمپیوتەر لەلایەن کۆمپانیایەیەکی بەڕیتانی بێ قازانج کە ساڵانێکە تێدەکۆشێت بۆ بەردەست کردنی کۆمپیوتەر بۆ گشت کەسێک بەتایبەت ئەو منداڵانەی ئارەزووی بەرنامەداڕشتنیان هەیە.
ئەم ئامێرە تازەیە، دووریەکانی بریتییە لە ٥*٣٠*٦٥ ملیمەتر، و پڕۆسێسەرێک کە لەجۆری Broadcom BCM2835 و خێرای ١ گێگاهێرتز و ناوکێکی هەیە جۆرەکەی ARM11 coreـە کە بە ٤٠% لە یەکەم کۆمپیوتەری ڕاسپێری پای خێراترە، ڕامی ئەم کۆمپیوتەرە ٥١٢ مێگابایتە. ئەم کۆمپیوتەرە بچوکە شوێنی دەرچەی کاردی ئێس دیشی هەیە و بە سیستەمی Raspbian ئیش دەکات کە وێنەیەکی دەسکاریکراوی لینوکسە و تایبەتکراوە بەم کۆمپیوتەرە و گرنگترین بەرنامە و پێداویستییەکانی تێدایە.
پارچە ڤیدیۆیەک تایبەت بە ناساندنی پای زیڕۆ:
[vimeo width=”600″ height=”400″]https://vimeo.com/146893658[/vimeo]
جێگای ئاماژەیە ئەم کۆمپیوتەرە لەگەڵ ژمارەیەکی دیاریکراوی گۆڤاری MagPi وەکو دیاری بەربەرگەکەوە نوسێنراوە و دەبەخشرێت.
ئەگەریش بەدوای کەیبڵی چاک و ناوازە دادەگەڕێیت بۆ پای زیڕۆکەت ئەوا لە کۆگای Swag Store باشترین جۆر لەلایەن کۆمپانیای ڕاسپێری پای بەنرخی تەنها ٤ پاوەندی بەڕیتانی بەردەست کراوە کە mini-HDMI و micro-USB لەخۆی دەگرێت.

سەرچاوە https://www.raspberrypi.org/blog/raspberry-pi-zero/
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!