ئای ئۆ ئێس
2, کانوونی یەکەم 2015
پێنج بیروباوه‌ڕی هه‌ڵه ده‌رباره‌ی باتری مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان تا ئێستا کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنان و دروستکردنی ئامێرە زیرەکەکان سەرکەوتوو نەبوون جگە لە کۆمپانیای وەن پڵەس لە بەردەست کردنی پاتری زیرەک بە بەراورد بەوەی کە ئامێرەکەیان لە زیرەکیدا ئاست بەرزن. بەکارهێنەر لەدوای ماوەیەک لە بەکارهێنانی ئامێرەکەی ڕووبەرووی ناچاری دەبێتەوە بۆ بارگاوی کردنەوەی ئامێرەکەی بەتایبەتی لەکاتی بەکارهێنانی تۆڕەکانی 4G و 3G و وای فای.
دووور لەو ڕستە بە بازاڕکردنانەی كه كۆمپانیاكانی وه‌ك ئه‌پڵ و سامسۆنگ و نۆكیا بۆ به‌رهه‌م هێنانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان بەکاریدەهێنن، سەرەڕای ئەوەش ئێمەی بەکارهێنەر تا ئێستاش کار بە کۆمەڵێک بۆچوونی هه‌ڵه دەکەین چ له كاتی به‌كارهێنانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان چ له كاتی بارگاوی كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیان، وه پێنج بۆچوون و بیروڕای هه‌ڵه هه‌یه كه ده‌بێت هه‌ر هه‌موومان بیزانین دەربارەی بارگاوی كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانمان کە لەڕابردوودا لەوەیە هەندێکیان ڕاست بوبون بەڵام بۆ ئێستای سەردەمی پێشکەوتوومان چیتر کارانین و نابێت کاریان پێ بکەین:
١. پاراستن له بارگاوی كردنه‌وه‌ی زیاده:
به‌شێكی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان پێیان وایه كاتێك مۆبایله‌كانیان له كاتی بارگاوی كردنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له‌سه‌ر كاره‌با جێده‌هێڵن له دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی بارگاوی كردنه‌وه‌كه‌ی ده‌بێته له ١٠٠% ئەوا ده‌ره‌نجامی ترسانكی هه‌یه لەسەر پاتریەکە کە ئەمەش به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه چونكه مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان توانای ناسینی دۆخی بارگاوی بوونه‌وه‌یان هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بارگاوی بوونه‌وه‌ی گه‌یشته ١٠٠% ئه‌وا بارگاوی کردنەکە دەوەستێنێت و دوای ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی باتریه‌كه‌ی گه‌یشته ئاستێکی کەمتر خۆکارانە بارگاوی کردنەکە دەست پێدەکاتەوە بەمەش ناهێڵێت لە ڕێژەی تەواو دابەزێت.
ئه‌م هه‌نگاوه له‌سه‌ر ته‌واوی كۆمپیوته‌ره كه‌سی و تابلێتیهكان و مۆبایله هۆشمه‌ندان و كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كان جێبەجێ دەبێت.
٢. چاوه‌ڕوانی كردن تا به‌تاڵ بوونی پاتری به شێوه‌ی ته‌واو و دواتر بارگاوی كردنه‌وه‌ی:
به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان مۆبایله‌كانیان به‌كارده‌هێنن تا ئه‌و كاته‌ی ڕێژه‌ی دابه‌زینی باتریهكانیان ده‌گاته ٠% دواتریش بارگاوی ده‌كه‌نه‌وه زۆرجاریش به‌شێك له‌و مۆبایلانه توانای دووباره بارگاوی بوونه‌وه‌یان نیه و مۆبایله‌كان ههڵنابنهوه هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كاره‌باش بێت، به‌مه‌ش چالاكی باتریه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه بۆیه پێویستی به كات ده‌بێت تاكو چالاك ببێته‌وه و دووباره هه‌ڵبێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش هەندێک وا گومان دەبەن قازانجی هه‌یه بۆ درێژ بوونی ته‌مه‌نی باتری مۆبایله‌كانمان، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەمە وادەکات ته‌مه‌نی باتری كه‌م بکات به‌ره‌به‌ره له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێش چوونی كات.
به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ له هه‌ركاتێك بیه‌وێت مۆبایله‌كه‌ی بارگاوی بكاته‌وه به بێ كێشه به مه‌رجێك به‌كارهێنه‌ر به دوور بێت له بارگاویكه‌ره‌وه ده‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو پاوه‌ر بانك بۆ ئه‌م كاره یان به‌كارهێنانی بارگاویكه‌ره‌وه‌ی كۆپی بەڵکو وا پێشنیار کراوە بارگاوی کەرەوە واتە شەحنی تایبەت بەکاربهێندرێت.
٣. به‌كارهێنانی مۆبایله‌كانمان له كاتی بارگاوی كردنه‌وه:
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی باتری مۆبایله‌كانمان به زووترین كات بارگاوی ببێته‌وه، دوور بوونه له به‌كارهێنانی مۆبایله‌كه له كاتی بارگاوی كردنه‌وه وه داخستنی مۆبایله‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان بۆ نه‌یه‌ت و هه‌روه‌ها به‌كارنه‌هێنانی هێلی ئه‌نته‌رنێتیش.
به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه به‌كارهێنانی مۆبایله‌كان قه‌ده‌غه بكه‌ین له كاتی بارگاوی كردنه‌وه‌یدا، به تایبه‌ت به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ره‌كان چونكه ئه‌مه ته‌نها كرداری بارگاوی كردنه‌وه‌كه دوا ده‌خات و له‌سه‌ر خۆی ده‌كات بێگومان ئه‌م هه‌نگاوه له‌سه‌ر ته‌واوی كۆمپیوته‌ره كه‌سی و تابلێتیهكان و مۆبایله هۆشمه‌ندان و كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كان جێبەجێ دەبێت.
٤. بارگاوی كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كان به شێوه‌یه‌كی ته‌واو پێش به‌كارهێنانی بۆ یه‌كه‌م جار:
ئەمە هەڵسوکەوت و نەریتێکی زۆر کۆنە، و هۆکاریش بۆ ئەمە گشت ئەو تەکنەلۆژییە بەکارهێنراوە کۆنانەیە کە لەناو ئامێرەکان و ئەو پاتریانەشی کە لەگەڵیاندابووە، کە وا پێویست بووە بەکارهێنەر ئامێرەکەی شەحن واتە بارگاوی بکاتەوە بە شێوەیەکی تەواو پێش بەکارهێنانی بۆ یەکەم جار ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی پاتریەکەی ئاستی خۆی دیاری بکات بگاتە پێوانەی دیاری کراو.
بەڵام ئەم قسەیە بۆ ئێستامان گونجاو نییە، چونکە پاتری ناو ئامێرەکانی ئێستا بەو شێوەیە دروستکراون ئامادەن ڕاستەوخۆ کاریان پێ بکرێت و ئەمەش حاڵ و باری سیستەمی پێوانی تایبەتی خۆیانە.
بۆ دڵنیایی کردنەوەی ئەم قسەیە، لە هەندێک ئامێری نۆکیای کۆندا هەڵبژاردەی دووبارە ڕێکخستنەوەی پاتری تێدایە Calibrate، کە ئەمە بەهیچ شێوەیەک لە ئامێرە زیرەکە نوێکان و کۆمپیوتەرەکانی ئێستادا بوونی نییە.
٥- دانانی پاتری لەناو بەفرگرە (الثلاجة) بۆ درێژکردنی تەمەنی پاتری:
لەوانەیە هەندێک بە بەکارهێنانی ئەم جۆرە ڕێگایە سەرسام ببن! بەڵام زۆریش بە زەقی بەربڵاوە و هیچ ماڵێک لەم جۆرە نەریتە و عاداتە بەدەر نییە، کە بە تەنها کردنەوەی بەفرگرەکە توشی سەرسوڕمان دەبیت بە بینینی بڕێک پاتری کە لەناو بەفرگرەکە پارێزراون بۆ مەبەستی بەکارهێنانی بەبێ ئەوەی کاریگەریان لەسەر هەبوبێت.
لەڕاستیدا، کۆمپانیاکانی Duracell وEnergizer کە تایبەتمەندن لە بەرهەمهێنان و دروستکردنی پاتری لە بڵاوکراوەیەکیاندا باس لەم بابەتە دەکەن، کە لەوەڵامێکی پوختیاندا دەڵێن پاترییەکان وا دروستکراون کە لە کەش و هەوایەکی مامناوەند هەڵبگیرێن، هەمان ئەو کەش و هەوایەی لەو ژوورەدا هەیە کە مرۆڤ تێیدا دادەنیشێت، و پاترییەکانیش بە هیچ شێوەیەک وا دروست نەکراون لە ناو بەفرگرە و لە شوێنی زۆر سارد هەڵبگیرێن.
سه‌رچاوه: Tech-wd – Cnet – BGR – Snopes
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.