بابەتی گرینگ
5, كانونی یه‌كه‌م 2015
كۆمپانیای سامسۆنگ به فه‌رمی وه‌شانی ٢٠١٦ـی زنجیره‌ی مۆبایله‌كانی Galaxy A ئاشكرا كرد

ڕۆژی چوارشه‌مه ٢ـی ١٢ـی ٢٠١٥ كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری به فه‌رمی وه‌شانی ٢٠١٦ زنجیره‌ی ” Galaxy A”ـی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی به فه‌رمی ڕاگه‌یاند، كه تێیدا چه‌ندین گۆڕانكاری له شێوه و تایبه‌تمه‌ندی و كامێرای كراوه.
كۆمپانیای ناوبرا ڕایگه‌یاند كه زنجیره‌ی نوێی ” (2016) Galaxy A ” دوایین گۆڕانكاری له ته‌كنیك و دیزایینهكهی كراوه، كه به‌كارهێنه‌ران بتوانێت توانای خۆی پێشكه‌ش بكات له ده‌ربڕینی كه‌سایه‌تی خۆی به هۆی بوونی كارامه‌ییه‌كی به‌هێز له سێ هه‌ڵبژاردندا:
١. مۆبایلی A3 به ڕوونمای ٤.٧ ئینچ.
٢. مۆبایلی A5 به ڕوونمای ٥.٢ ئینچ.
٣. مۆبایلی A7 به ڕوونمای ٥.٥ ئینچ.
كۆمپانیای سامسۆنگ به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی هۆشمه‌ند داده‌نرێت له جیهان، وه هه‌ر یه‌كه له ” Galaxy A7 ” و ” Galaxy A5 ” باشترن له ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه‌وه له ” Galaxy A3 ” چونكه هه‌ردوو مۆبایله‌كه پشتگیری له تایبه‌تمه‌ندی پێدانی ئه‌لیكتڕۆنی ” Samsung Pay ” ده‌كه‌ن وه تایبه‌تمه‌ندی وێنه‌گرتنی بینایی OIS له كامێراكانیان وه بوونی په‌نجه جۆر.
وه هه‌رسێ مۆبایل تا ڕاده‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان لێك نزیكه، كه هه‌ر سێ مۆبایل پشتگیری له نه‌وه‌ی چواره‌می تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی LTE ده‌كه‌ن وه كامێرای دواوه‌یان ١٣ مێگاپیكسڵه و كامێرایی پێشه‌وه‌یان ٥ مێگاپیكسڵه، ده‌رچه‌ی هاوێنه‌ی كامێرا‌كان له كاتی وێنه‌گرتن F1.9ـیه كه به كارهێنه‌ر ده‌توانێت به باشترین شێوه وێنه‌ی پێ بگرێت له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه ڕووناكی تێدا كه‌میش بێت.
سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری هه‌رسێ مۆبایله‌كه وه‌شانی ئه‌ندرۆید ٥.١ لۆلیپۆپه، قه‌باره‌ی یاده‌وه‌ری ناوه‌كیان ١٦گێگابایته كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانی تا ١٢٨ گێگابایت له ڕێگه‌ی یاده‌وه‌ری ده‌ره‌كی Micro SD زیادی بكات، وه ته‌نكی هه‌رسێ مۆبایل له ٧.٣ ملیمه‌تر ڕه‌ت نادات.
هه‌ردوو مۆبایلی ” Galaxy A5 ” و ” Galaxy A7 ” به ڕوونمای ” Super AMOLED ” و به ڕوونی 1920×1080 پیكسڵ به‌رده‌سته، وه پڕۆسیسهرهكهی ” Quad-Core ”ـه به خێرایی ١.٦ گێگاهێرتزه، وه مۆبایلی ” Galaxy A3 ” به ڕوونمای ” Super AMOLED ” و به ڕوونی 1280×720 به‌رده‌سته به پڕۆسیسه‌ری ” Quad-Core ” به خێرایی ١.٢ گێگاهێرتز.
به‌ڵام هه‌رسێ مۆبایل له ڕووی كێش و هێزی باتریه‌وه جیاوازیان هه‌یه، مۆبایلی ” Galaxy A7 ” كێشه‌كه‌ی ١٧٢ گرامه وه هێزی باتریه‌كه‌ی ٣٣٠٠ ملی ئه‌مپێره، و مۆبایلی ” Galaxy A5 ” كێشه‌كه‌ی ١٥٥ گرامه وه هێزی باتریه‌كه‌ی ٢٩٠٠ ملی ئه‌مپێره، و مۆبایلی ” Galaxy A3 ” كێشه‌كه‌ی ١٣٢ گرامه وه هێزی باتریه‌كه‌ی ٢٣٠٠ ملی ئه‌مپێره.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.