ئای ئۆ ئێس
9, کانوونی یەکەم 2015
iOS9.2 بەفەرمی بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد بڵاوکرایەوە
دوێنی بەرامبەر بە ٨\١٢\٢٠١٥ کۆمپانیای ئەپڵ بەفەرمی وەشانی ٩.٢ـی لە ئای ئۆ ئێس بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد بڵاوکردەوە کە ڕێژەیەکی بەرچاو چاکسازی کردووە و هەندێک نوێکاری و گۆڕانکاریش دەبینرێت.
جێگای ئاماژەیە لە نوێکارییە دیارەکان گۆڕانکارییە لە خزمەتگوازری ئەپڵ میوزیک و ئەپەکەی و هەروەها ئەپی News بەشی Top Stories بۆ زیادکراوە و Mail Drop بۆ ئەپی مەیل زیادکراوە کە ئیشی ناردنی فایلی قەبارە گەورەیە تا نزیکەی ٥ گێگابایت و بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ ئەم فایلە بەردەست دەبێت. ئەمانە و چەندین نوێکاری تری لاوەکیش دەبینرێن لەوانە زیادکردنی زمانی عەرەبییە بۆ یاریدەدەرە کەسییەکەی ناسراو بە سیری و چەند گۆڕانکارییەک لە بەشی Accessibility و چارەسەری چەند کێشەیەکی وەشانی پێشتر.
لە ئێستادا نوێکردنەوە تازەکە بۆ گشت بەکارهێنەرانی هەر سێ ئامێری ناوبراو بەردەستە و دەتوانن ڕاستەوخۆ لەناو ئامێرەکانیان ئەپدەیت و نوێکردنەوەکە ئەنجام بدەن.
[box type=”warning” align=”aligncenter” class=”” width=””]تێبینی: ئەوانەی خاوەنی جەیلبرەیکن پێویستە دووربکەنەوە لەم نوێکردنەوەیە چونکە بە نوێکردنەوە و ئەپدەیت کردن جەیلبرەیکەکەیان لەدەست دەدەن.[/box]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!