10
ئەندرۆید 15, كانونی یه‌كه‌م 2015

لیستی باشترین ئه‌په‌كانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید بۆ ساڵی ٢٠١٥

تطبيقات-أندرويد copy

كۆتایی هه‌موو ساڵێك كۆمپانیای گوگڵ هه‌ڵده‌ستێت به‌ هه‌ڵبژاردنی باشترین ئه‌په‌كانی له‌ فرۆشگای گوگڵ پله‌ی و تایبه‌ت به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید، وه‌ بۆ ئه‌مساڵیش كۆمپانیای گوگڵ لیستی ١٧ ئه‌پی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ باشترین و نایابترین ئه‌په‌كانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید داده‌نرێت بۆ ساڵی ٢٠١٥، وه‌ ته‌واوی ئه‌م ئه‌پانه‌ش له‌ ڕووی ئه‌پی تایبه‌ت به‌ وێنه‌ و چاككردنی وێنه‌ و گرته‌ی ڤیدیۆیی و په‌یوه‌ندی و ئه‌پی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌م هێنان و ئه‌پی فێركاری و  هتد… هه‌ڵبژێردراون، ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌ش لیستی ئه‌م ئه‌پانه‌یه‌:

  • Backgrounds HD نرخی خۆڕاییه‌.
  • Candy Camera نرخی خۆڕاییه‌.
  • Colorfy  نرخی خۆڕاییه‌ و تێیدا ده‌توانی كرداری كڕین ئه‌نجام بده‌یت.
  • Cute – Beauty Shopping نرخی خۆڕاییه‌.
  • DJ Mix Remix Music نرخی خۆڕاییه‌.
  • Dubsmash  نرخی خۆڕاییه‌.
  • Language Learning – busuu نرخی خۆڕاییه‌ و تێیدا ده‌توانی كرداری كڕین ئه‌نجام بده‌یت.
  • Microsoft Word نرخی خۆڕاییه‌ و تێیدا ده‌توانی كرداری كڕین ئه‌نجام بده‌یت.
  • Retrica  نرخی خۆڕاییه‌ و تێیدا ده‌توانی كرداری كڕین ئه‌نجام بده‌یت.
  • Skype  نرخی خۆڕاییه‌.
  • ته‌خته‌ كلیلی SwiftKey‎  نرخی خۆڕاییه‌ و تێیدا ده‌توانی كرداری كڕین ئه‌نجام بده‌یت.
  • Emoji Keyboard نرخی خۆڕاییه‌ و تێیدا ده‌توانی كرداری كڕین ئه‌نجام بده‌یت.
  • Truecaller  نرخی خۆڕاییه‌ و تێیدا ده‌توانی كرداری كڕین ئه‌نجام بده‌یت.
  • Twitch  نرخی خۆڕاییه‌.
  • Weather & Clock Widget نرخی خۆڕاییه‌.
  • Wikipedia  نرخی خۆڕاییه‌.
  • Z Camera نرخی خۆڕاییه‌ و تێیدا ده‌توانی كرداری كڕین ئه‌نجام بده‌یت.

بۆ زانیاری ئه‌م لیسته‌ لیستی كۆتایی نیه‌ و بۆی هه‌یه‌ ئه‌پی تر زیاد بكرێته‌ سه‌ر ئه‌م لیسته‌ تا كۆتایی ساڵ.

 

بۆچونی تۆ