ئەندرۆید
15, کانوونی یەکەم 2015
نوێترین ئه‌پی ئاینی به ناوی (چۆن ته‌وبه بكه‌م) خرایه فرۆشگای گوگڵ پله‌ی

سوپاس بۆ خوای گەورە پاش ماوەیەک لە کارکردن بەهاوکاری چەن برایەک وه‌ك گروپی (Kurdish Islamic apps) توانیمان بەرنامەی (چۆن تەوبە بکەم) بۆ سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئەندرۆید تەواو بکەین و بەرزی بکەینهوە بۆ فرۆشگای گوگڵ پلەی وە دەتوانن ئێستا دایگرن و سودی لێ وه‌رگرن.
بەرنامەکە بەشێوەیەکی نوێ و بە شێوازی Material Design دیزاین کراوە لەگەڵ کۆمەڵێک تایبەتمەندی.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئه‌په:
* توانای (Share) كردن و بڵاوکردنەوە بۆ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و چەندین بەرنامەی تر.
* گۆڕینی جۆر و قەبارەی فۆنت،
* بیرخەرەوە (Notification) ڕۆژانە تەوبەت بیردەخاتەوە،وەرگیراوە لە: کتێبی (چۆن تەوبە بکەم)
کۆکردنەوەو وەرگێڕانی: م.علی خان
پێداچونەوەی: د.عبدالطيف أحمد + م.خليل أحمدبەشداربە بە بڵاوکردنەوەی ئەم بەرنامەیە بۆ ئەوەی هەموومان تەوبە بکەین و بگەڕێینەوە بۆلای خوای گەورە خواش سبحان وتعالى لێمان خۆش بێت .
لینکی گووگڵ پلەی ستۆر:
https://goo.gl/YW7aFe
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.