ئای ئۆ ئێس
16, کانوونی یەکەم 2015
Google Play Books تایبەتمەندی Night Lightـی بۆ زیادكرا

لەدوایین نوێكردنەوەی ئەپی Google play Books كە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، كۆمپانیایی گووگڵ تایبەتمەندی Night Lightـی بۆ زیادكردووە كە هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی ڕووناكی شاشەی مۆبایلەكەت بۆ كاتی خوێندنەوە لە شەودا. ئەمە سەرباری ئەوەی بۆ كاتی خوێندنەوە لە ڕۆژیشدا ئەپەكە هەڵدەستێت بە كەم و زیادكردنی ڕووناكی شاشە بەگوێرەی كات و كەشی دەوروبەری مۆبایلەكە.
نوێترین ئەپدەیتی ئەپی ناوبراو لەسەر كۆگاكانی گووگڵ پلەی بۆ ئەندرۆید و كۆگای ئەپستۆر بۆ ئای ئۆ ئێس دەست دەكەوێت.
سەرچاوە أردروید
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!