ئەپ و نەرمەکاڵا
16, کانوونی یەکەم 2015
به‌رنامه‌ی FireFoxـی ٦٤بت ئێستا به‌رده‌سته بۆ داگرتن

سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆز جۆری ٦٤بت یه‌كێكه له باشترین جۆره‌كانی سیسته‌م بۆ ئه‌په‌كان، وه ئێستا بۆ به‌كارهێنه‌رانی وێبگه‌ری فایه‌رفۆكس وه‌شانی 64بت به‌رده‌سته بۆ داگرتن.
كۆمپانیای مۆزیلا كه گه‌شه‌پێده‌ری وێبهگهری فایهڕفۆكسه ده‌ڵێت باشترین نواندن بۆ كارپێكردنی به‌رنامه یاریه‌كان له نێو وێبگهرهكه پێشكه‌ش ده‌كات، وه چاكسازی كردن له په‌نجه‌ره‌ی ئێش پێ كردنی په‌رگه ڤیدیۆییه‌كانی جۆری m4v، وه چه‌ندین چاكسازی له كاتی گه‌ڕان به دوای ئه‌و شتانه‌ی مه‌به‌ستته.
وه مه‌رجیش نیه ته‌واوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی پێش خۆی و چاكسازییه‌كانی تێدا به‌رده‌ست كرا بێت چونكه ئه‌م ئه‌په یه‌كه‌م وه‌شانیه‌تی له جۆری ٦٤ بت و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات وه‌شانی نوێی لێ ده‌وه‌شێنرێت و چاكسازی تێدا ده‌كرێت.
ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه دایگرن
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.