ئەندرۆید
18, كانونی یهكهم 2015
گووگڵ ناوی Android N دەخاتە دەنگدانەوە
گووگڵ ناوی وەشانی داهاتووی ئەندرۆیدی خستە دەنگدانەوە کە بریتییە لە Android N و دیارە وەکو ستراتیژی خۆی شوێن ئەلف بای ئینگلیزی دەکەوێت و بەڵام دیار نییە ئەم پیتی Nـە بەرامبەر بە چییە و هەر لە ئێستاوە چەندین وشەی سەیری بەرامبەر دانراوە بەڵام زۆرینە بۆی دەچن بریتی بێت لە Nutella! بەڵام وادیارە سەندەر پیتشای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گووگڵ ئەمجارە دەیەوێت خەڵکی بڕیار لەناوی وەشانی دەهاتووی سیستەمی ئەندرۆید بدەن.
لای گشمان ئاشکرایە کە ناوی وەشانەکانی سیستەمی کارگێری ئەندرۆید بە زۆری بریتیین لە ناوی شیرنەمەنی و دواین وەشانیش بەناوی مارشماڵۆوە کە ئەوی جۆرێکە لە شیرنەمەنی و بە زۆری ڕەنگی سپییە.
سەرچاوە Techwd