ئەپڵ
21, كانونی یه‌كه‌م 2015
كۆمپانیای سامسۆنگ گه‌وره‌ترین فرۆشیاری مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانه له جیهان
به‌پێی راپۆرتێكی كۆمپانیای Digitimes تایبه‌ت به توێژینه‌وه تایبه‌ته‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری توانیویه‌تی به‌شێكی زۆر له بازاری مۆبایله هۆشمهندكان داگیر بكات، وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كۆمپانیای ناوبراو توانیویه‌تی چاره‌گێكی ته‌واوی فرۆشی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان بۆ چاره‌گی سێیه‌می ساڵی ٢٠١٥ داگیر بكات.
به گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته كۆمپانیای سامسۆنگ توانیویه‌تی رێژه‌ی ٢٥.٦%ـی فرۆشی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان داگیر بكات له گشت بازاڕه‌كانی جیهان وه پله‌ی دووه‌م كۆمپانیای ڕكابه‌ره‌كه‌ی كه ئه‌پڵه گرتوویه‌تی به ڕیژه‌ی ١٤.٥%.
وه كۆمپانیای هواوی چینی به پله‌ی سێیه‌م دێت له فرۆشی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به ڕێژه‌ی ٧.٤% وه كۆمپانیای لینۆڤۆ به پله‌ی چواره‌م دێت به ڕێژه‌ی ٤.٨% وه پله‌ی پێنجه‌میش به كۆمپانیای ئێڵ جی كۆریا كه‌وتووه به ڕێژه‌ی ٤.٥% له بازاڕه‌كانی جیهان.
٣٣١.٩ ملیۆن مۆبایلی هۆشمه‌ند له چاره‌گی سێیه‌می ئه‌مساڵ فرۆشراوه كه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ٧.٧% زیاتره به به‌راورد له هه‌مان كاتی ساڵی رابردوو، وه ١٠.٥% زیاتره له چاره‌گی دووه‌م.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.