10
ئەندرۆید 25, كانونی یه‌كه‌م 2015 بۆچوون

باشترین 10 مۆبایلی ئەندرۆید بۆ ساڵی 2015

SiteImageBabat

لەگەڵ کۆتایی هاتنی هەموو ساڵێک, پرسیارە دووبارەبووەوەکە دێتەوە سەر زاری بەکارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەکان “باشترین مۆبایلی ئەم ساڵ چی بوو کە بە سیستەمی ئەندرۆید کار بکات؟”, بۆیە لەم بابەتەدا هەوڵماندا کە بەپێی بیڕورای ماڵپەڕی بەناوبانگی “Ardroid” ١٠ باشترین ئەو مۆبایلانەتان بۆ هەڵبژێرین کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن و ئەمساڵ بڵاوکراونەتەوە.
ماڵپەڕەکە کاری لەسەر چەند شتێک کردووە بۆ هەڵبژاردنی مۆبایلەکان, لەوانە بیروڕای بەکارهێنەران لەڕێگای ڕاپرسییەکەوە بۆ هەڵبژاردنی باشترین مۆبایل , نرخی مۆبایلەکە بەرامبەر بە تایبەتمەندیەکانی, وە ڕێژەی داهێنان یان شتێکی نوێ کە لە مۆبایلەکەدا هەبێت و جیای بکاتەوە لەگەڵ ڕکابەرەکانی.

بێگومان دیاریکردنی باشترین مۆبایل لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە بەو پێیەی کە هەر بەکارهێنەرێک ڕا و بۆچوونی جیاوازی هەیە,بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ماڵپەڕەکە هەوڵی داوە بەلایەنی کەم ئەو ١٠ مۆبایلە هەڵبژێرێت کە بەلای زۆرینەی بەکارهێنەران باشە و پلەیەکی نایابی پێ دراوە لەبەرامبەر تایبەتمەندیەکانی, لەوانەشە ئەو مۆبایلەی کە ئێمە لە لیستی دەیەمینمان داناوە لای تۆ باشترین مۆبایل بێت نەوەکو ئەوەی لە یەکەمین دانراوە!

-باشترین ١٠ مۆبایلی ئەندرۆید لە ساڵی ٢٠١٥ بەپێی پێگەی ئەردرۆید:

10) Moto G 2015 – مۆبایلێکی باش بە نرخێکی کەمتر لە 200 دۆلار

20479803712_9557d4c60c_k-600x400

لەڕاستیدا,زۆر مۆبایل هەن کە ڕکابەری دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی (باشترین مۆبایل بە نرخێکی کەم), وە زۆربەشیان مۆبایلی باشن , بەڵام ماڵپەڕەکە Moto G هەڵبژاردووە لەبەر ئەوەی بەڕای ئەوان باشترینە. دووەم:لەبەر ئەوەی دژەئاوە, کە مۆبایلەکە بە باشی دەهێڵێتەوە و تایبەتمەندیەکی باشتری پێ دەدات. وە سێیەم:گونجاندنێکی تەواوی لەگەڵ هەموو وەشانەکانی ئەندرۆید و زوو گەیشتنی نوێکردنەوەکانی سیستەمی ئەندرۆید بۆ مۆبایلەکە.

مۆبایلەکە شاشەیەکی 5 ئینچی لەخۆ دەگرێت بە ڕوونی 720p و بە چڕی 294 پیکسڵ لە هەر ئینچێکدا , وە مۆبایلەکە دوو جۆری هەیە یەکێکیان بیرگەکەی ١ گێگا و ئەوی تریان ٢ گێگایە, هەروەها بە پڕۆسێسەری Snapdragon 410 کاردەکات و نرخی مۆبایلەکەش لە دەوروبەری 180$ ـەوە دەستپێدەکات.

9) Asus ZenFone 2 – باشترین نرخ بۆ تایبەتمەندیەکانی

20166444430_e8a3ad3924_k-600x337

مۆبایلەکە کاردانەوە و دەنگۆیەکی زۆری لێکەوتەوە کاتێک ڕاگەیەنرا, ئەمەش لەبەر ئەوەی کە بووە یەکەمین مۆبایل کە بیرگەی ناوخۆییەکەی ٤ گێگابایت بێت, نرخی مۆبایلەکەش کەمترە لە 300 دۆلار و شاشەکەی 5.5 ئینچە بەڕوونی Full HD و پڕۆسێسەری Intel Z3580 جۆری 64بت,لەگەڵ توانای زیادکردنی 64گێگابایت بۆ بیرگە دەرەکیەکەی.

ئەزموونی بەکارهێنەران ئەوە دەردەخەن کە مۆبایلەکە تایبەتمەندیەکی باشی هەیە بەسوود وەرگرتن لە بیرگە ناوخۆییەکەی و جۆری 64 بت, کە ئەمەش یارمەتی مۆبایلەکە دەدات بۆ باشتر و خێراتر ئەنجامدانی کارەکان و بوونی توانایەکی بەرز بۆ خوێندنەوەی یاری و پڕۆگرامەکان.

8) Moto X Style – تێکەڵاویەکی باش لە تایبەتمەندی جۆراوجۆر, بەنرخێکی کەم

MotXPure-Lite-PDP-Editorial-Card-3-Retina-Desktopypr825en-600x418

لە مۆبایلی Moto X Style دا کۆمپانیای مۆتۆرۆلا چەند تایبەتمەندیەکی باشی خستەڕوو بە نرخێکی گونجاو لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی.مۆبایلەکەش شاشەیەکی 5.7 ئینچ لەخۆدەگرێت بە ڕوونی QHD , وەنرخی مۆبایلەکەش لە دەوروبەری 400 دۆلار دایە, کە ئەمەش 200 دۆلار کەمترە لە نرخی ئەو مۆبایلانەی کە هەمان شاشە و تایبەتمەندیان هەیە!

مۆبایلەکە جگە لە شاشەکەی تایبەتمەندیەکی زۆر بەرزی نییە لە لایەنەکانی ترەوە بەتایبەتی لەڕووی پشتگیری کردنی تایبەتمەندی (Fingerprint),بەڵام لە لایەکی ترەوە مۆبایلەکە بەلایەنی کەمەوە ئەو تایبەتمەندیانە لەخۆ دەگرێت کە ببێتە هۆی ڕازیکردنی بەکارهێنەرانی, ئەو تایبەتمەندیانەش بریتین لە بوونی پڕۆسێسەری Snapdragon 808 وە 3 گێگابایت لە بیرگەکەی و کامێرای پشتەوەی بەڕوونی 21 مێگاپیکسڵ, وە جگە لەمانەش مۆبایلەکە تایبەتمەندی بارگاوی کردنەوەی خێرا لەخۆدەگرێت کە کۆمپانیاکە ناوی ناوە Turbo Power , مۆتۆرۆلا سەبارەت بە تایبەتمەندییەکە دەڵێت کە %50 خێراتر مۆبایلەکە بارگاوی دەکاتەوە بە بەراورد لەگەڵ مۆبایلەکانی تر, هەروەها مۆبایلەکە تایبەتمەندی دژە ئاویش لەخۆدەگرێت.

7) HTC One A9 – باشترین مۆبایلی مامناوەند

22167113968_61ae2dff78_k-600x400

مۆبایلی HTC One A9 ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بە دەست نەهێنا کە چاوەڕوان دەکرا, بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیاکە سەرکەوت لە دانانی پلانێکی جیاواز ئەویش ناساندنی مۆبایلەکەی وەکو باشترین مۆبایلی مامناوەند لەگەڵ بوونی چەند تایبەتمەندیەکی باش بەپێی نرخەکەی.

ئەم مۆبایلە لە کانزا دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای HTC , شاشەکەی 5 ئینچە بەڕوونی Full HD بە چڕی 441 پیکسڵ لە ئینچێکدا.بەڵام گرنگی شاشەکە لەوەدایە کە لەجۆری AMOLED ـە نەوەک LCD کە ئەمەش گۆڕانکاریەکی گرنگ بوو بۆ سیاسەتی کۆمپانیاکە لەرووی شاشەی مۆبایلەکان.

گۆڕانکاریەکی تری کۆمپانیاکە ئەوەبوو کە مۆبایلەکەی ڕاستەوخۆ بە وەشانی ئەندرۆید 6 (مارشمالۆو) بڵاوکردەوە وە بەڵێنی دا بە نوێکردنەوەی مۆبایلەکە دوای 15 ڕۆژ لە ئەگەری هەر نوێکردنەوەیەک بۆ سیستمەکە کە گووگڵ بڵاوی بکاتەوە.هەروەها مۆبایلەکە دوو جۆری هەیە لە بیرگەی ناوخۆیی ئەوانیش 2 گێگا و 3 گێگان لەگەڵ پڕۆسێسەری  Snapdragon 617.

6) LG V10 – بەهێزی لە تایبەتمەندی لەگەڵ بوونی شاشەی دووەم

22933999500_ca06f0833d_k-600x400

مۆبایلەکە شاشەیەکی گەورە لەخۆ دەگرێت بە ڕوونی و چڕی زۆر بەرز.ئەندازەی شاشەکە 5.7 ئینچە بە ڕوونی QHD و چڕی 515 پیکسڵ لە ئینچێکدا,بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە مۆبایلەکە شاشەی دووەم (شاشەی لاوەکی) هەیە کە دەکەوێتە سەرەوەی شاشەی سەرەکی مۆبایلەکە بە ئەندازەی 2.1 ئینچ و بە چڕی 513 پیکسڵ لە ئینچێک, شاشەکەش بەکاردێت بۆ پێشکەشکردنی چەند زانیارییەکی وەک خوێندنەوەی هەواڵەکان و جریوەکانی تویتەر و پەیامەکان وە سەیرکردنی ئاگاداریەکان بەبێ پێویست کردن بە هەڵکردنی شاشەی سەرەکی, هەروەها بەکاردێت بۆ دانانی ئایکۆنی بەرنامەکان و کردنەوەی ڕاستەوخۆ لە شاشەی سەرەکی.

لەگەڵ ئەوەی کە مۆبایلەکە کامێرای پشتەوەی زۆر پێشکەوتووە و بە یەکێک لە باشترین کامێراکان دادەنرێت, بە هەمان شێوەش کۆمپانیاکە دوو کامێرای پێشەوەی جێگیرکردووە کە ئامانج لێی گرتنی وێنەی (سێڵفی) یە کە دەتوانرێت ڕووی کامێراکە 120 پلە بسوڕێنرێت بە شێوەیەکی کوالێتی بەرز لەڕووی ڕووناکی و ڕەنگەکان.

مۆبایلەکە بە چوارچێوەیەکی بەهێز داپۆشراوە کە دروستکراوە لە پۆڵا لەگەڵ بەرگێکی بەهێزی دروستکراو لە پلاستیک کە بەرگری لە مۆبایلەکە دەکات لە کاتی بەرکەوتنی بە بەربەستێک.هەروەها جگە لە بەهێزی مۆبایلەکەو کامێرایەکی ئاست بەرز و توانای خوێندنەوەی پەنجەمۆر (Fingerprint) مۆبایلەکە چەند شتێکی تریش لەخۆدەگرێت وەک پڕۆسێسەری Snapdragon 808 وە بیرگەی 4 گێگابایت هەروەها مۆبایلەکە لە نوێترین نەوەی (LPDDR3) ـیە کە خێرایە و ئاستێکی باشتری هەیە بە بەراورد لەگەڵ نەوەکانی پێشوو.

5) Samsung Galaxy S6 Edge – ڕووکارێکی جوان,شاشەیەکی جوان,قەبارەیەکی گونجاو بۆ هەمووان

17110481406_6c5eac5b80_k

لەوانەیە تێبینیت کردبێت کە مۆبایلەکانی پێشووی لیستەکە ئەو مۆبایلانە لەخۆدەگرێت کە شاشەیەکی گەورە و قەبارەیەکی گەورەیان هەیە, بەڵام ئەی چی گەر بتەوێت مۆبایلێکی شاشە بچووکت هەبێت , بە قەبارەیەکی گونجاو؟بەبێ وازهێنان لە تایبەتمەندیەکان و شێوەی؟کەواتە ئەوە مۆبایلی Samsung Galaxy S6 Edge ـە کە هەموو تایبەتمەندیە بەرزەکان لەخۆ دەگرێت بە قەبارەیەکی گونجاو.

مۆبایلەکە شاشەیەکی 5.1 ئینچی لەخۆ دەگرێت,ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە هەڵگرتنی مۆبایلەکە ئاسانترە بەبەراورد لەگەڵ مۆبایلەکانی تر.شاشەی مۆبایلەکە لە جۆری Super AMOLED ـە بە ڕوونی QHD و چڕی 577 پیکسڵ لە ئینچێک.دروستکردنی مۆبایلەکە لە شێوەیەکی چەماوەیی وای لێدەکات کە بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش دەربکەوێت بەتایبەتی لەڕووی ڕووکاری دەرەوەی کە لە شووشە و کانزا دروستکراوە, لەگەڵ ڕەنگە سەرنجڕاکێشە جۆراوجۆرەکانی.

کامێرای مۆبایلەکە یەکێکە لە بەهێزترین کامێراکانی مۆبایلە زیرەکەکان, مۆبایلەکە لە کاتی دەرچوونی لە مانگی 3 ی ئەمساڵ خەڵاتی باشترین کامێرای وەرگرت بۆ مۆبایلە زیرەکەکان, وە بۆ چەند مانگێک پارێزرگاری لەم خەڵاتە کرد, تا ئێستاش کامێراکەی بە یەکێک لە بەهێزترین و جوانترین کامێراکان دادەنرێت.

مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەری بەهێزی  Exynos 7420 کاردەکات لەگەڵ 3 گێگابایتی بیرگەکەی و پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرا دەکات لەگەڵ بارگاوی کردنەوەی بێ تەل.فراوانی پاترییەکەی 2600 میلی ئەمپێرە کە ئاستێکی باشی هەیە.

4) Galaxy S6 Edge+ – شاشەیەکی زەبەلاح,کامێرایەکی نایاب

22427215877_4ae94c91c6_k

مۆبایلی Galaxy S6 Edge+ باشترین کامێرا لەخۆ دەگرێت کە لە هیچ مۆبایلێکی تردا بوونی نەبووە ئەمەش بەپێی هەڵسەنگاندنی ماڵپەڕی DxOMark کە تایبەتمەندە بۆ تاقیکردنەوەی کامێرای مۆبایلە زیرەکەکان.

ڕاستە کە کامێرای ئەم مۆبایلە بە جیاوازیەکی کەم سەرکەوت بەسەر کامێرای مۆبایلەکانی تری وەک Xperia Z5 Premium یان Nexus 6P, بەڵام گەر دەتەوێت مۆبایلێکت دەست بکەوێت کە باشترین کامێرای هەبێت تا ئێستا لەسەر ئاستی هەموو مۆبایلەکانی تر گەرچی بە جیاوازیەکی زۆر کەمیش بێت, ئەوا ئەم مۆبایلە تاکە هەڵبژاردەت دەبێت!

لەگەڵ ئەمانەش ڕوونی شاشەی مۆبایلەکە QHD ـیە بە تەکنەلۆژیای Super AMOLED و شاشەی 5.7 ئینچ.ئەم مۆبایلەش بە هەمان شێوەی مۆبایلی Samsung Galaxy S6 Edge بە پڕۆسێسەری Exynos 7420 کاردەکات لەگەڵ 4گێگابایت بیرگە و پاڵپشتی کردنی بارگاوی کردنەوەی خێرا و بێ تەل.

3) Sony Xperia Z5 Premium – مۆبایلێکی نایاب

Screenshot-at-Dec-24-7-06-44-PM

یەکەمین مۆبایلە کە ڕوونی شاشەکەی 4K بێت , شاشەی مۆبایلەکە چڕییەکی ناوازە لە خۆدەگرێت کە دەگاتە 806 پیکسڵ لە ئینچێکدا.لەگەڵ جوانی و ڕوونی ڕەنگەکان و چێژ بینینێکی زیاتر کە بزوێنەری Bravia پێشکەشی دەکات .

هەر ئەوەندەش بەس نین, بەڵکو کامێرای مۆبایلەکەش یەکێکە لە بەهێزترین و ڕوونترین کامێراکان لەسەر هەموو مۆبایلە زیرەکەکان کە ڕوونیەکەی 23 مێگاپیکسڵە و توانای وێنە گرتنی بە چەند شێوەیەک هەیە و دەتوانێت بەسەر هەموو کەشەکاندا زاڵ بێت.

مۆبایلەکە دوگمەی دەست لێدانێکی تایبەت و نوێ لەخۆ دەگرێت کە سۆنی پێی ناسراوە,وە هەروەها مۆبایلەکە دژە ئاو و تۆز و خۆڵە بە بەرزترین تەکنەلۆژیا و بەهێزی , هەروەها دوو دەنگاوەر لەخۆدەگرێت بە تەکنەلۆژیای ستیریۆ,وە پاڵپشتی تەکنەلۆژیای ڕوونی بەرزی دەنگی High-Res Audio دەکات. فراوانی پاتریەکەی دەگاتە 3430 میلی ئەمپێر کە بەپێی وتەی کۆمپانیاکە توانای خۆڕاگرتنی تا دوو ڕۆژ هەیە.

2) Samsung Galaxy Note 5 – باشترین تایبەتمەندی بە ڕووکارێکی نایاب و توانایەکی بەرز

galaxy-note5_design_feature_comfortable-grip-600x338

کاتێک هەموو تایبەتمەندیە بەرزەکان کۆدەکەیتەوە, لەگەڵ ڕووکارێکی سەرنجڕاکێش, وە پێنووسی S Pen , کەواتە ئێمە دەربارەی Galaxy Note 5 دەدوێین.ڕوونی شاشەکەی QHD ـیە لە جۆری Super AMOLED.ڕاو بۆچوونی جیاواز هەیە دەربارەی شاشەکەی,بەڵام بە ڕای پێگەکە باشترین شاشەی هەیە لەسەر ئاستی مۆبایلە زیرەکەکان.مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەری  Exynos 7420 کاردەکات کە دەتوانین بڵێین باشترین پڕۆسێسەرە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان لە ساڵی 2015.بیرگەکەی 4 گێگابایتـە لەگەڵ ڕووکارێکی نایابی دروستکراو لە شووشە و کانزا.

کامێرای مۆبایلەکەش بەسەر کامێرای زۆربەی مۆبایلەکانی تر سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و توانای خۆی سەلماندووە بەتایبەتی لە ڕووی ڕێکخستنی ڕووناکی.وە چەند تایبەتمەندیەکی بەرز لەخۆ دەگرێـت بۆ پێنووسی S Pen,هەروەها پشتگیری تایبەتمەندی بارگاوی کردنەوەی بێ تەلی خێراش دەکات.ئەم مۆبایلە تەواو و گونجاوە بۆ هەموو بەکارهێنانەکان.فراوانی پاتریەکەی دەگاتە 3,000 میلی ئەمپێر.

1) Nexus 6P – باشترین مۆبایل بەتەواوی مانا

23782826826_51d2ffee05_k

ئەمە یەکەمین جارە کە مۆبایلێک لە زنجیرەکانی Nexus شایەنی ئەوە بێت کە پلەی یەکەم داگیر بکات لە لیستی باشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید.ئەم مۆبایلە لەلایەن کۆمپانیای هواوی و بە یارمەتی گوگڵ دروستکراوە ئەمەش بە مەبەستی شاردنەوەی ئەو هەڵانەی کە لە مۆبایلەکانی پێشووی Nexus هەبوون,وە توانای کێبڕکێی هەیە لەگەڵ مۆبایلەکانی تر بۆ داگیرکردنی پلەی یەکەم.

مۆبایلەکە هەموو بەشەکانی لە کانزا دروستکراون کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەخشینی پتەوی و جوانی بە مۆبایلەکە, کامێرایەک لە خۆ دەگرێت کە بە یەکێک لە باشترین کامێراکان دادەنرێت لەسەر ئاستی مۆبایلە زیرەکەکان (وە بە یەکەمین کامێرای بەهێز و جوان دادەنرێت لەناو مۆبایلەکانی Nexus) , شاشەیەکی نایابی هەیە کە ڕوونیەکەی QHD ـیە, هەروەها دوگمەی پەنجەمۆرەکەی بە خێراترین و باشترین دوگمە دادەنرێت بە بەراورد لەگەڵ مۆبایلە ڕکابەرەکانی.

هەروەها بە یەکەمین مۆبایل دادەنرێـت کە پشتگیری دەرچەی  USB Type-C دەکات ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە مۆبایلەکە پشتگیری دەکات لە بارگاوی کردنەوەی بێ تەل (وایەرلێس).فراوانی پاتری مۆبایلەکە دەگاتە 3,450 میلی ئەمپێر کە توانایەکی بەرزی هەیە لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی پاشەکەوتکردن و هەڵگرتنی تەمەنی پاتریەکە کە لە دواین وەشانی ئەندرۆید 6 (مارشمالۆو) دا پەیدابوو.

باشترین تایبەتمەندی مۆبایلەکە هەر ئەوەندە نییە کە بە دواین وەشانی ئەندرۆید کاردەکات, بەڵکو جگەلەمەش مۆبایلەکە ڕاستەوخۆ نوێکردنەوەکانی پێدەگات لەلایەن گوگڵەوە.

-کۆتایی و تێبینییەک

لەوانەیە تێبینی چەند مۆبایلێک بکەیت کە لەم لیستەدا بوونیان نەبێت سەرەڕای ئەوەی کە تایبەتمەندی بەرزیان هەیە,بەڵام لەم لیستەدا هەوڵ دراوە کە چەند مۆبایلێکی جۆراوجۆری تێدابێت کە هەم لەلایەنی تایبەتمەندی و هەم لەلایەنی نرخەوە گونجاو و ئاست بەرز بن,بۆیە مەرج نییە ئەو مۆبایلەی کە لێرە ناوی نەهاتبێت خراپ بێت و شایەنی ئەوە نەبێت کە لە باشترینەکان بێت, بەڵکو لە لیستەکە تەنها ناوی 10 مۆبایل هاتووە و لەوانەیە مۆبایلی تریش هەبن!

دووبارەی دەکەینەوە کە ئەم لیستە لەلایەن پێگەی “Ardroid” ـەوە دانراوە و بۆچوونی ئەو پێگەیەیە, ئێمەش بەهۆی پڕئەزموونی ئەو پێگەیە ویستمان بەرچاوڕوونیەک بدەین بە بەکارهێنەران بۆ ئەوەی بزانن چ مۆبایلێک باشترینەکانن.

سەرچاوە: Ardroid

بۆچونی تۆ