بابەتی گرینگ
26, كانونی یه‌كه‌م 2015
كۆمپانیای HTC به فه‌رمی مۆبایلی HTC One X9 ڕاگه‌یاند

چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا كۆمپانیای HTCـی تایوانی له وڵاتی چین به فه‌رمی په‌رده‌ی له‌سه‌ر نوێترین مۆبایلی هۆشمه‌ندی خۆی لادا به ناوی ” HTC One X9 ” كه نرخه‌كه‌ی ٣٩٠$ـی ئه‌مریكیه.
شایه‌نی باسه مۆبایلی ” HTC One X9 ” وه‌شانێكی به‌هێزتره له مۆبایلی ” HTC One A9 ” كه كۆمپانیای ناوبراو پێشتر ڕایگه‌یاندووه، وه ئه‌م مۆبایله نوێیه‌ش ڕوونماكهی ٥.٥ ئینجه و به ڕوونی 1080p پیكسڵ وه پشتگیری BoomSound له خودی كۆمپانیای HTCـیه‌وه ده‌كات.
پرۆسیسه‌ری ئه‌م مۆبایله هۆشمه‌نده له جۆری Helio X10ـه وه ڕامه‌كه‌ی ٣ گێگابایته له‌گه‌ڵ بوونی یاده‌وه‌ری ناوه‌كی به قه‌باره‌ی ٣٢ گێگابایت، وه كامێرای دواوه‌ی ١٣ مێگاپیكسڵه به ته‌كنه‌لۆژیای OIS وه توانی تۆمار كردنی ڤیدیۆی هه‌یه به كوالیتی 4K، وه كامێرای پێشه‌وه‌ی له جۆری ئه‌ڵترا پیكسڵه بۆ وێنه‌گرتنی سێڵفی، وه قه‌باره‌ی باتریهكهشی ٣٠٠٠ ملی ئه‌مپێره.
مۆبایلی HTC One X9 سیسته‌می وهگهڕخهرهكهی وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دواین وه‌شانی ئه‌ندرۆید ٦.٠ مارشمالۆو له‌سه‌ر بێت چونكه مۆبایلی ” HTC One A9 ” هه‌مان سیسته‌می له‌سه‌ر بووه كه پێش ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه.
وه ئه‌م مۆبایله‌ش به‌م نزیكانه و بۆ یه‌كه‌م جار له بازاڕه‌كانی وڵاتی چین به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ فرۆشتن و دواتریش له بازاڕه‌كانی تری جیهان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.