ئای ئۆ ئێس
2, كانونی دووهم 2016
ئایفۆنەکەی لەسەر جێگا لەسەر شەحن بەجێدەهێڵێت و ئاگردەگرێت!
Grimsley کە دانیشتویەکی شاری ئەتلەنتای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە ئایفۆنەکەی ئاگردەگرێت کاتێک ئەو بۆماوەی ٢٥ خولەک دەیخاتە سەر شەحن و لەسەر جێگاکەی بەجێی دەهێڵێت بەڵام خۆشبەختانە هەستی پێدەکات و ناهێلێت بەتانی و کەلوپەلی نوستنەکە ئاگربگرێت و زوو ئایفۆنەکە دەکاتە درەوەی ژوورەکە و لەئەنجامی ئەوە کەمێک پەنجەکانی ئازاریان پێدەگات. ئەو دەڵێت لەوەیە تەواوی ئەپارتمانەکە ئاگری گرتبایە.
دواتر ئەپڵ پێی ڕادەگەیەنن کە ئایفۆنەکەی بۆ دەگۆڕن بەڵام دەڵێت من زۆر پێناخۆشحاڵبووم بەو وەڵامە ساردە بەڵکو دەڵێت من چاوەڕوانی ئەوەم لێدەکردن کە بیانپرسیبایە و بیانپشکنیبایە کە ئایا من لەوەیە ئاگرم گرتبایە یان شتێکی تر زیانی بەرکەوتبێت؟!
دیارە ئایفۆنە نوێکەی قبوڵکردووە و بەڵام تا ئێستا هەست بە شڵەژاوی دەکات و دەترسێت لەوەی کە ئایفۆنە نوێکەی هەمان شتی ئایفۆنەکەی پێشتری بەسەر بێنێت و دەڵێت: کەمێک دوودڵم لە خستنەسەر شەحنی ئایفۆنەکە و بەجێهێشتنی لەسەر جێگای نوستن یان هەر شوێنێکی تر چونکە ئەگەری گڕگرتنی هەیە. بۆی هەیە دووبارە ڕووبداتەوە.
ڤیدیۆیەک لەسەر ئەو بابەتە:
سەرچاوە iClarified
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!