سیستەمی وەگەرخەر 14, تشرینی یه‌كه‌م 2011

وانه‌ی دووه‌م: لە Frequently Asked Questionی بەشی یارمەتی ویندۆزەوە

چەند پرسیار و وەڵامێك لەسەر سڕینەوە(uninstall)كردنی بەرنامەكان، لەوانەی ڕابردوودا، باسی ئەوەمان كرد كەوا ئەم پرسیارە زۆر كراوانە چین، و چەند پرسیار و وەڵامێكیشمان باسكرد لەسەر 32بت و 64 بت ڤێرشنی ویندۆز. بە خۆشحاڵیەوە و بەیارمەتی خوای پەروەردگار لەم وانەیەش چەند پرسیار و وەڵامێك دەخەینە ڕوو كە زۆر لەلایەن بەكارهێنەرانەوە پرسیاریان لێدەكرێت و دووبارە دەبنەوە.

ئەوەی لای هەموومان ئاشكرایە كەوا دابەزاندنی بەرنامەكان ئاسانە و تەنانەت سڕینەوەشیان، بەڵام هەندێك جار لەكاتی سڕینەوەی بەرنامەكان توشی كێشە دەبین. بۆ ئەم مەبەستە بابچینە خزمەت ئەو چەند پرسیار وەڵامەی كە لەم بەشەدا(FAQ) كراون:
پرسیاری یەكەم: چۆن بتوانم بەرنامەیەك بسڕمەوە كە لەبەشی Programs and Features دەرنەكەوتبێت؟
وەڵام:لە وەڵامدا دەڵێن، تەنها ئەو بەرنامانەی بۆ ویندۆز دروستكراون لەبەشی ناوبراو دەردەكەون، ئەگەرنا چاوێك بەو زانیاریانەدا بخشێنەوە كە لەگەڵ بەرنامەكەدایە یان سەردانی ماڵپەڕی سەرەكی بەرنامەكە بكە بۆ زانیاری زیاتر. وەهەروەها زۆربەی بەرنامەكان لەكاتی دابەزاندن دەچنە فۆڵدەری C:\Program Files ، تۆ دەتوانیت بچیتە ئەم شوێنە و فۆڵدەری سەرەكی بەرنامەكە بدۆزەرەوە و فایلێك بەناوی Uninstall هەیە دەبڵ كلیكێكی لێبكە و شوێنی هەنگاوەكان بكەوە بۆ سڕینەوەی بەرنامەكە.
پرسیاری دووەم: ئەوە مانای چیە change a program ؟
وەڵام:هەندێك پڕۆگرام لەبەشی Programs and Featuresدا ، جگە لە دوگمەی Uninstall ، دوگمەی change یان Change/Repair هەیە. بۆ ئەم مەبەستە دوگمەی change هەڵدەستێت بە دابەزاندن یان سرێنەوەی تایبەتمەندی ئەو بەرنامەیەی سەپۆڕتی ئەم دوگمەیەی هەیە.
بەڵام ئاگاداربە!هەموو بەرنامەكان سەپۆرتی ئەم دووگمەیەیان نیە، جگە لەبەرنامە بەتوان و پڕ تایبەتمەندیەكان نەبێت.
پرسیاری سێیەم:چی بكەم ئەگەر بەرنامەیەك نەسڕیایەوە؟
وەڵام:ئەگەربۆ یەكەم جار بەرنامەیە بەتەواوی نەسڕایەوە، ئەوا بۆی هەیە بۆ جاری دووەم بسرێتەوە. ئەگەر بۆ جاری دووەمیش سەركەوتوو نەبوو ئەوا هەوڵبدە Safe Mode بەكاربهێنە.
Safe Mode چیە؟
Safe Mode: ڕێگایەكی پارێزراوە كە لەكاتی هەڵكردنی كۆمپیوتەرەكەت بە داگرتنی دوگمەی F8 دەبێتەوە، كە ڕێگەت پێدەدات بە هەڵكردنی كۆمپیوتەرەكەت بە پارێزراوی، لە كاتێكدا كە كۆمپیوتەرەكەت لەوە وپێش توشی كێشەیەك بووبێت.
پاش كردنەوەی Safe Mode هەمان ڕێگەی سڕینەوەی بەرنامە بگرەبەر ،كە لەوە وپێش كردووتە. پاشان ئەگەر رێگای Safe Modeیش سەركەوتوو نەبوو، ئەوا System restore بەكاربهێنە، كە لەرێگەی Start>all programs> Accessories>System tools>System restore دەبێتەوە. بۆ ئەم مەبەستە كۆمپیوتەرەكەت بگەڕێنەوە بۆ كاتێكی پێشوتر، بۆ ئەوەی بەرنامە دابەزێندراوەكە بسڕێتەوە.
تێبینی:
یەكەم:ئەم پرسیار و وەڵامانە لەبەشی Help and Supportی ویندۆز حەوت وەرگیراون و وەرگێردراونە سەر زمانی كوردی بە زیادكراویەوە.
دووەم: لەكاتی وەڕگێرانەكەدا، لەوانەیە هەندێك دەربڕینی جیا بەكار هاتبێت بۆ زیاتر ڕوونی پرسیار و وەڵامەكان.

بۆچونی تۆ