بابەتی گرینگ
4, کانوونی دووەم 2016
كۆمپانیای لینۆڤۆ دوو به‌رهه‌می نوێی بۆ كۆنگره‌ی CES 2016 ڕاگه‌یاند

كۆمپانیای لینۆڤۆی ئه‌مریكی تایبه‌ت به كۆمپیوته‌ر و مۆبایل له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی دوو به‌رهه‌می نوێی خۆی ڕاگه‌یاند كه له خێزانی X ـن و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆنگره‌ی ته‌كنه‌لۆژی CES 2016 كه‌وا بڕیاره له ٦ ئه‌م مانگه له شاری لاسڤێگاس به‌ڕێوه بچێت ئه‌م به‌رهه‌مانه نمایش بكرێن.
كۆمپانیای لینۆڤۆ ئامێری ThinkCentre X1 ڕاگه‌یاند كه یه‌كێكه له كۆمپیوته‌ره‌كانی All in One ڕوونمای ئه‌م كۆمپیوته‌ره قه‌باره‌كه‌ی ٢٣.٨ ئینجی سوپه‌ر سلیمه واته ته‌نكیه‌كه‌ی ٠.١١ ملیمه‌تره له جۆری IPS و به ڕوونی 1920×1080 پیكسڵ، وه پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی جۆری ئینتڵی Core i7 Proـی نه‌وه‌ی شه‌شه‌مه له‌گه‌ڵ بوونی ڕام به قه‌باره‌ی ١٦ گێگابایتی جۆری DDR4 و ویندۆزی ١٠.
وه دوو جۆری یاده‌وه‌ری ناوه‌كی هه‌یه كه یه‌كێكیان قه‌باره‌كه‌ی ٥٠٠ گێگابایته له جۆری HDD به خێرایی 7200 ده‌ور له یه‌ك خولهك، وه جۆرێكی تریان قه‌باره‌ی ١ تێرابایته له جۆری SSD.
به زیادكراوی كۆمه‌ڵێك پهیوهستكهری USB ههمهجۆر له‌گه‌ڵ بوونی پهیوهستكهری كارد میمۆڕی، بوونی گرافیكی HD Graphics 520، و كامێرا به ڕوونی 1080P، وه پارێزه‌ری USB هۆشمه‌ند، و بونی قفلی كامێرا.
وه نرخی ئه‌م كۆمپیوته‌ره له ١٠٢٩$ـی ئه‌مریكی ده‌ست پێده‌كات و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگی ٣ ئه‌م ساڵ به فه‌رمی بخرێته بازاره‌كانه‌وه.
…………………………………………
له هه‌مان كاتدا كۆمپانیای لینۆڤۆ به‌رهه‌مێكی تری ئاشكرا كرد كه بریتیه له ڕوونمایه‌كی كۆمپیوته‌ر ThinkVision X1 كه ئه‌ویش له خێزانی Xـه كه خاوه‌نی ڕوونیه‌كی به‌رزه كه تایبه‌ته به هه‌وادارانی یارییه ئه‌لیكتڕۆنیه‌كان و وێنه‌گران و گرافیك دیزاینه‌ران، ئه‌م ڕوونمایه قه‌باره‌كه‌ی ٢٧ ئینجه له جۆری IPS به ڕوونی 3840×2160 پیكسڵ.
ئه‌م ڕوونمایه به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و ڕێك درووست كراوه له‌گه‌ڵ بوونی كامێرایه‌كی جوڵا و كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانی به ئاسانترین شێوه به گشت لایه‌كدا بیجولێنێت، وه بوونی مایكرۆفن له‌گه‌ڵ كامێراكه‌دا، جگه له بوونی چه‌ند بلندگۆیهكی ستریۆ وه بوونی پهیوهستكهری جۆری DisplayPort 1.2 و HDMI 2.0.
وه ئه‌م ڕوونمایه خاوه‌نی پهیوهستكهریUSB 3.1 جۆری Cـیه كه بوونی ئه‌م جۆری USBـیه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه به‌كارهێنه‌ر به ئاسانتریش شێوه بتوانی ڤیدیۆ و كامێرای وێب و مایكرۆفۆن و بڵندگۆی ده‌نگی به‌كاربێنێت له‌گه‌ڵ بوونی چوار پهیوهستكهری جۆری USB 3.
نرخی ئه‌م ڕوونمایه ٨٠٠$ـی ئه‌مریكیه له‌گه‌ڵ بوونی كێبڵی كاره‌با به هێزی ٦٥ وات به نرخی ٨٠$ و وه بڵندگۆی ده‌نگ به نرخی ٧٠$ و وه ماوسی وایه‌رلێس به نرخی ٧٠$ـی ئه‌مریكی.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.