بابەتی گرینگ
5, کانوونی دووەم 2016
ویندۆزی ١٠ توانیویه‌تی له ١٠%ـی بازاڕی سیسته‌مه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان كۆنتڕۆڵ بكات

نوێترین سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری كۆمپیوته‌ره‌كان ویندۆزی ١٠ـی كۆمپانیای مایكڕۆسۆفتی ئه‌مریكیه كه توانیویه‌تی ته‌نها له ماوه‌ی ٥ مانگ له ١٠%ـی بازاڕی سیستهمهوهگهڕخهرهكان داگیر بكات له‌و كاته‌ی به فه‌رمی له لایه‌ن مایكڕۆسۆفتهوه وه‌شێنراوه.
به گوێره‌ی داتا و ژماره‌كانی #Net Applications ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌مه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
١- ويندۆزی ٧ : ٥٥.٦٨%
٢- ويندۆزی ئێكس پی : ١٠.٩٣%
٣- ويندۆزی ٨.١ : ١٠.٣%
٤- ويندۆزی ١٠ : ٩.٩٦%
٥-سیسته‌مه‌كانی تر : ٥.١٤%
٦- ماك ١٠.١١: ٢.٩٩%
٧- ويندۆزی ٨ : ٢.٧٦%
٨- ماك ١٠.١٠: ٢.٢٣%
٩- لینۆكس : ١.٦٦%
١٠- ويندۆزی ڤێستا: ١.٦٢%
شایه‌نی باسه ویندۆزی ١٠ له كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی به شێوه‌ی خۆڕایی تا ئێستا نزیكه‌ی له‌سه‌ر ٢٠٠ ملیۆن كۆمپیوته‌ر جێگیر كراوه وه ئه‌م ڕیژه‌یه‌ش له به‌رزبوونه‌وه دایه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات، وه ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی ویندۆز به گشتی ٩١%ـه له بازاری سیسته‌مه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان وه سیسته‌می ماكیش ٧% و سیسته‌می لینۆكسیش ١.٦٦% و ئه‌وی ڕیژه‌ی تریش كه ماوه سیسته‌مه‌كانی تر داگیریان كردووه.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.