ئەندرۆید
6, کانوونی دووەم 2016
CES2016: ئەمە یەكەم مۆبایلە لە جیهاندا كار بە پڕۆسێسەری سناپ دراگۆن ٨٢٠ دەكات.
كۆمپانیای چینی LeTV ئەمڕۆ مۆبایلێكی هۆشمەندی بەناوی Le Max Pro نمایشكرد كە یەكەم مۆیایلە بە پڕۆسێسەری سناپ دراگۆن ٨٢٠ كاربكات; ئەو پڕۆسێسەرەی كە چوار ناوكی Kryoـی هەیە بە خێرایی ٢.٢ گێگاهێرتز و پڕۆسێسەری گرافیكی جۆری Adreno 530 و ڕامی ٤ گێگا و دەرئەنجام مۆبایلی ناوبراو دەبێتە مۆبایلێكی ناوازە و نایاب.
شایەنی باسە ئەم مۆبایلە بە بیرگەی ٣٢ و ٦٤ و ١٢٨ گێگابایت بەردەست دەبێت و كامێڕای پشتەوەی ٢١ مێگاپێكسڵە و توانستی پاتریەكەیشی ٣٤٠٠ ملی ئەمپێرە بە تەكنەلۆژیای خێرا بارگاوی كردنەوەوە. ئەم مۆبایلە شاشەیەكی ٦.٣٣ ئینجی هەیە بەڕوونی WQHD بە بوونی ٤٦٤ پێكسڵ بۆ هەر ئینجێك. سەرەڕای ئەم تایبەتمەندیانەی سەرەوە ئەم مۆبایلە پەنجە مۆری هەی. و فلاشی ئێڵ ئی دی ڕەنگاو ڕەنگی لەسەرە و بە سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید مارشماڵۆو ٦.٠ كاردەكات.
سەبارەت بە نرخ و كاتی بڵاوبوونەوەیشی هیچ ئاماژەیەكی پێنەكراوە و تا ئێستا بڵاونەكراوەتەوە.
سەرچاوە تقنیة بلاحدود
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!