10
بابەتی گرینگ 8, كانونی دووه‌م 2016

مۆبایلە تازەکەی ئەسێ بکڕم یان نا؟

asseلەم بابەتەدا دەمانەوێت تیشک بخەینە سەر ئەم مۆبایلە تازەی کۆمپانیای ئەسێ بەناوی Q5 بەڵام پێش ئەوەی بچینە ناو وردەکاریەکانەوە دەمەوێت دوو تێبینی بخەمە ڕوو:

یەکەمیان:داواکارین لەو بەڕێزانەی بەردەوام فیشەکیان سوارە و ئامادەن بۆ تۆمەت بەخشنەوە تاوانبارمان نەکەن بەوەی ئێمە دژی کۆمپانیای خۆماڵین یان تۆمەتی تری پڕوپوچ و بێبنەما و دوور لە بنچینەی زانستی

دووەمیان: داواکارین لە ئەسێ ئەم بابەتەی ئێمە بەدوژمنکارانە تێنەگات بەڵکو باببێتە هاندەرێک بۆی تاوەکو لەمۆبایلەکانی داهاتووی کەڵک لەو جۆرە ڕەخنانە وەربگرێت و مۆبایلەکەی زیاتر بەرەوپێشەوە ببات.

بەکورتی: تایبەتمەندی ئامێرەکە دەخینە ڕوو:

شاشەیەکی ٥ ئینج بەکوالێتی ئێچ دی، رامی یەک گێگا، میمۆری ناوەکی ١٦ گێگا، پرۆسێسەری MTK6735، کامیرا ٥-١٣ مێگا. بە نرخی ١٨٠دۆلار.

ڕام: یەکێک لەهەرە هەڵە گەورەکانە، لەساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ ڕامی یەک گێگا هیچ سودێکی ئەوتۆی نیە لەگەڵ بوونی ئەم هەموو بەرنامە و گەیمە گەورانەی ئەندرۆید تۆ چۆن دەبێت بچیت ڕامی مۆبایلەکەت بکەیتە یەک گێگا و دیق بەبەکارهێنەر بکەیت و بەکارهێنەر نەتوانێت بەئاسانی سوود لەم هەمووە ئەپ و گەیمە پێشکەوتوانە ببینێت لەبەر کەمی ڕامی مۆبایلەکەی. تەنانەت ئێستا مۆبایلە هەرزانەکانیش ڕامی یەک گێگایان ناخرێتە سەر.

شاشە: ئەوەی لەنزیکەوە بیبینیت دەزانێت شاشەکەی وەکو ئەم مۆبایلانە نیە کە هاونرخن لەگەڵ مۆبایلەکەی ئەسێ.

پاتری: پاتریەکەی ١٩٠٠ ملی ئەمپێرە کە ئەوەی شارەزایی هەبێت دەزانێت ئەم پاتریە بەشی سەردەمی فەیسبوک و فۆر جی ناکات.

نرخ: ئەم بڕە پارەیە بۆ مۆبایلێک بەم تایبەتمەندیە نزمانە یەکجار زۆرە. ئێمە بۆ سەلماندنی قسەکانمان نموونەیەک باس دەکەین.

کۆمپانیای شاومی مۆبایلێکی بڵاوکردۆتەوە بەناوی Redmi Note 3

  • ڕامەکەی دوو گێگایە کەچی ئەوەی ئەسێ ١ گێگایە
  • پرۆسێسەرەکەی لەوەی ئەسێ بەهێزترە
  • شاشەی ٥.٥ ئینجە و فول ئێچ دیە
  • ئەسێ ٥ ئینج و ئێچ دیە
  • پاتریەکەی ٤٠٠٠ ملی ئەمپێرە و ئەوەی ئەسێ ١٩٠٠ ملی ئەمپێرە
  • نرخی ئەم مۆبایلە تەنها ١٣٧ دۆلارە، ئەوەی ئەسێ ١٨٠ دۆلار

 

ئەم گرانیەی ئەسێ نائاساییە ئەمە لەکاتێکدایە شاومی ٤ـەم کۆمپانیای مۆبایلە لە جیهاندا کەچی ئەسێ تەنها لەکوردستان ناوی هەی.

 

تێبینی ناوەڕۆکی ئەم بابەتە دەربڕینی هەستی نوسەر خۆیەتی و خۆی بەرپرسیارە لێی.

 

بۆچونی تۆ