ئەندرۆید
9, كانونی دووه‌م 2016
فەرهەنگی پزیشکی کۆسرەت ” بۆسیستەمی ئەندرۆید ” بەدەست بهێنە

خۆشەویستانی تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی لە بابەتی ئەمجارە بەپێوستم زانی فەرهەنگێکی پزیشکی باش بناسین بە ئێوەی خۆشەویست ئەویش فەرهەنگی پزیشکی کۆسرەت ە ” بۆسیستەمی ئەندرۆید بە شێوەیەکی پوخت و سادە باسی زۆرترین جۆری دەرمانەکان ئەکات و زانیاری تەواو باس دەکات ئەم فەرهەنگە لە ئیستا تەنیا بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە لێرەوە سوپاسی گەشەپێدەری ئەم فەرهەنگە دەکەین بەرێز کۆسرەت مامە هیوای دارین لە داهاتوودا بتوانیت گەشی پێبدات بۆ سیستەمی ئای ئۆئیس
ئەم فەرهەنگە ئەم بەشانە لە خۆ دەگرێت
زیاتر لە 1000 دەرمان
بەشی نەخۆشیەکان
بەشی تاقیگە
بەشی کانزا‌کان
بەشی ڤیتامینەکان
بەشی فەرهەنگی پزیشکی
“تـــێــبینــی “: بە بێ پرسی دکتۆر و دەرمانساز هیچ کاتێک لە خۆتەوە دەرمان بەکارمەهێنە.””
تێبینی فەرهەنگەکە %٣٠ بە خۆڕاییە
لێرەوە لە گووگڵ پلەی دایبگرن:
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.