ئەندرۆید 13, كانونی دووه‌م 2016

ڤێرتو مۆبایلە ٩ هەزار دۆلاریەکەی بڵاوکردەوە

gsmarena_001کۆمپانیای ڤێرتو بە هاوکاری کۆمپانیای Bentley کە کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە لە بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل نەوەی دووەمی مۆبایلی Signature Touchـیان بڵاوکردەوە. ئەم مۆبایلە ڕوپۆشکراوە بە چەرمی جۆری Beluga وHotspur سروشتی دووڕەنگی لەلایەن Bentleyـەوە. شێوەی دورینەکەیشی لەسەر شێوازی Hotspurـە. ئەم تەلەفۆنە دوگمەکانی تەنیشتی لەسەر شێوەی بڕبەند هەڵکەنداون و لۆگۆیەکی سێ ڕەهەندی Bentley لە پشتەوەی هەیە.

ئەم مۆبایلە ئەپێکی تایبەتی Bentley لەگەڵ دایە کە ناوەڕۆکی تایبەتت پێ دەبەخشێت و دەستگەیشتنی VIP بۆ بەردەست دەکات. شایەنی باسە ئەم مۆبایلە نرخەکەی لە ٩,٠٠٠ هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات و شاشەیەکی ٥.٢ ئینجی بە ڕوونی ١٩٢٠*١٠٨٠ پێکسڵی هەیە بە بوونی شوشەی جۆری sapphire crystal. پڕۆسێسەری جۆری سناپ دراگۆنی ٨١٠ی لەسەرە و ڕامی ٤ گێگایە و بیرگەی ناوخۆییی ٦٤ گێگایە بەبوونی توانستی زیادکردنی ئەو بیرگەیە. کامێرای پشتەوەی ٢١ مێگاپێکسڵە و دوو فلاشی هەیە و هی پێشەوەیشی ٢ مێگاپێکسڵە و پاتریەکەیشی توانستی ٣,١٦٠ ملی ئەمپێرە و سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید ٥.١ لۆلی پۆپی لەسەر.

سەرچاوە Gsmarena

بۆچونی تۆ