ئای ئۆ ئێس
14, كانونی دووهم 2016
چۆنیەتی داگرتنی ڤیدیۆ لە گشت ماڵپەڕەکان لەڕێگەی Telegramـەوە
بێگومان بۆ داگرتنی ڤیدیۆ لە ماڵپەڕە بەناوبانگەکانی ڤیدیۆیی وەکو یوتیوب و ڤیمیۆ و دەیلی مۆشن و زیپ کاست و …هتد، چەندان ڕێگە بەردەستن بەڵام بە بڕوای من ئاسانترینیان ئەم ڕێگەیەیە ئێستا لەخوارەوە چۆنییەتیەکەی باس دەکەم. بێگومان ئەگەر هەمووان ناوی مێسنجەری تێڵەگراممان نەبیستبێت، زۆربەمان بیستومانە و بەکاریدەهێنین. ئەو ڕێگایەشی ئێمە باسی دەکەین ئەوە لەڕێگەی تیلەگرامەوە ئەنجام دەدرێت بۆیە هەر لەسەرەتاوە لەسەر ئامێرەکەت جا کۆمپیوتەر بێت یان مۆبایل تێلەگرام دابگرە لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە https://telegram.org
دوای داگرتن و دروستکردنی هەژمارێک لەناو تێلەگرام بەم شێوەیەی خوارەوە و بەم هەنگاوانە دەتوانیت ڤیدیۆ دابگریت:
[box type=”warning” align=”aligncenter” class=”” width=””]تێبینی: من هەنگاوەکان لەسەر ئایفۆن ئەنجام دەدەم بەڵام بۆ ئەندرۆید و کۆمپیوتەریش وەکو یەکە و هیچ جیاوازیەکی نییە.[/box]
١- سەرەتا بڕۆ بۆ ئەم بەستەرە https://telegram.me/SaveVideoBot یان لەناو تیلەگرام بەدوای Save Video Bot بگەڕێ
٢- پاشان پەنجە بنێ بە Start
٣- دوای ئەوە ئەمەت بۆ دێت کە لەم وێنەی خوارەوە هاتووە:
٤- ئێستا لە بۆشایی نامە نوسین لینکی ئەم ڤیدیۆیە دابنێ کە دەتەوێت دایبگریت و پەنجە بە Send دابنێ و دوای ئەوە ئەمەی لەم دوو وێنەی خوارەوە دیارە بۆت دێت و دەڵێت چاوەڕێ بکە:
٥- پاشان ئەمەی خوارەوەت بۆ دێت پێک دێت لە وێنەیەک لە ڤیدیۆکە و ئاگادارکردنەوەت کە لە چەند چرکەیەکی تر ڤیدیۆکەت ئامادە دەبێت بۆ داگرتن:
٦- ئێستا لەخوارەوە بە فۆڕماتی MP4 ڤیدیۆکە ئامادەیە بۆ داگرتن و تۆش پەنجە بنێ بەو تیرەی ڕووی لەخوارەوەیە بۆ داگرتنی ڤیدیۆکە:
ئەمە دوا هەنگاو بوو و هیوادارین سود بەخش بێت.
ئەم تایبەتمەندییەی تێلەگرامت بەلاوە چۆنە؟ لە کۆمێنت لەخوارەوە سەرەنجی خۆت بنوسە.
سەرچاوەی وێنەکان Applewd
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!