بابەتی گرینگ
16, كانونی دووه‌م 2016
باشترین مۆبایله‌كانی پێگه‌ی Antutu بۆ ساڵی ٢٠١٥

پێگه‌ی Antutu تایبه‌ت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به گوێره‌ی توانا و كارامه‌یی پرۆسیسه‌ر لیستی به ناوی باشترین ١٠ مۆبایل بۆ ساڵی ٢٠١٥ بڵاو كردۆته‌وه، ئه‌م ڕاپۆرته ساڵانه‌ی كه پێگه‌ی Antutu بڵاوی كردۆته‌وه به یه‌كێك له باشترین ڕاپۆرته‌كان داده‌نرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م ڕاپۆرته جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر سێ هۆكار گشتی كه ئه‌وانیش كارامه‌ی داتا تایبه‌ت به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان كه به‌رده‌ست كراوه له ئه‌پی تایبه‌تی Antutu كه توانهكهی ده‌نرخێنێت. كۆی گشتی بۆ كارامه‌یی گشت مۆبایلێك وه گشت پرۆسیسهرێك، وه كۆی گشتی بۆ زیاتر له ٥٠٠ مۆبایل بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامی كۆتایی راپۆڕته‌كه.

١. مۆبایلی ئایفۆنی ٦ ئێس پڵه‌س كه پشت ده‌به‌ستێت به پڕۆسیسه‌ری A9ـی درووست كراوی كۆمپانیای ئه‌پڵ.
٢. مۆبایلی هواوی مه‌یت ٨ كه پشت ده‌به‌ستێت به پڕۆسیسه‌ری Kirin 950ـی درووست كراوی كۆمپانیای هواوی.
٣. مۆبایلی Meizu Pro 5 كه پشت ده‌به‌ستێت به پڕۆسیسه‌ری Exynos 7420ـێ درووست كراوی كۆمپانیای سامسۆنگ.
٤. مۆبایلی Samsung Galaxy Note 5 كه پشت ده‌به‌ستێت به پڕۆسیسه‌ری Exynos 7420ـێ درووست كراوی كۆمپانیای سامسۆنگ.
٥. مۆبایلی Samsung Galaxy S6 Edge Plus كه پشت ده‌به‌ستێت به پڕۆسیسه‌ری Exynos 7420ـێ درووست كراوی كۆمپانیای سامسۆنگ.
٦. مۆبایلی Phone 6 Plus كه پشت ده‌به‌ستێت به پڕۆسیسه‌ری A8ـی درووست كراوی كۆمپانیای ئه‌پڵ.
٧. مۆبایلی OnePlus 2 كه پشت ده‌به‌ستێت به پڕۆسیسه‌ری Snapdragon 810ـی درووست كراوی كۆمپانیای كوالكۆم.
٨. مۆبایلی Letv Le 1Pro كه پشت ده‌به‌ستێت به پڕۆسیسه‌ری Snapdragon 810ـی درووست كراوی كۆمپانیای كوالكۆم.
٩. مۆبایلی Xiaomi Note Pro كه پشت ده‌به‌ستێت به پڕۆسیسه‌ری Snapdragon 810ـی درووست كراوی كۆمپانیای كوالكۆم.
١٠. مۆبایلی Huawei Nexus 6P كه پشت ده‌به‌ستێت به پڕۆسیسه‌ری Snapdragon 810ـی درووست كراوی كۆمپانیای كوالكۆم.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.