ئای ئۆ ئێس
17, كانونی دووه‌م 2016
ئەگەر ڕێژەی سەدی iPhone 6S و iPhone 6S Plus ـەکەت وەستاوە ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە
كۆمپانياى ئه‌پڵ دووپاتيكرده‌وه كه‌وا كێشهيهك هه‌يه له زيادبوونى ڕێژه‌ى سەدی پاترى موبايلى ئايفۆن 6 ئێس و 6 ئێس پله‌س و ده‌بێته ڕێگر له تازهبوونهى ڕێژه‌ى شه‌حنى ئايفۆنهكه. ئه‌م كێشه‌يه تووشى ئه‌و كه‌سانه بووه كه وا به شێوه‌يه‌كى دەستی واتا بۆ خۆیان كاتژمێرى ئايفۆنهكانيان گۆڕيوه يان كاتى ئايفۆنهكانيان گۆراوه له‌كاتى گه‌شت كردن بەهۆی دەرچوون لەناوچەی خۆیەوە. ئەگەر ئەم کارەت ئەنجام دابێت دەبێت ئاگادارى ئه‌وه بيت كه ئايفۆن 6 ئێس يان 6 ئێس پڵهسهكهت ڕێژه‌ى سەدی شهحنهكهى لەوانەیە تازه نەبێته‌وه و لە ڕێژەیەکی دیاریکراو بوەستێت.
كۆمپانياى ئه‌پڵ پێشنيارى ئه‌مه‌ى كرد بۆ چاره‌سه‌ی ئەمە:
- ئايفۆنهكهت ريستارت بكه
- برۆ بۆ به‌شى Settings > General > Date & Time وه دڵنيابه له‌وه‌ى كاتژمێره‌كه له‌سه‌ر Set Automatically ئۆتۆماتيكى (خۆكارانه) دانراوه
هه‌روه‌ها كۆمپانياى ئه‌پڵ جەختی لەوەکردەوە لێكۆلينه‌وه ده‌كه‌ين بۆ هۆكار و چاره‌سه‌ى ئه‌مه و ئێوەش لە کۆمێنت ئەگەر لە کێشەیەکی لەوجۆرەتان هەیە بینوسن.
سەرچاوە https://support.apple.com/en-us/HT205727