ئەندرۆید
17, كانونی دووهم 2016
ئەڵمانیا ئەپڵیکەیشنێک بۆ پەنابەران بڵاودەکاتەوە

ڕۆژى چوار شەممەى ڕابردوو حکومەتى ئەڵمانیا ئەپڵیکەیشنێکى نوێی بۆ سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید بڵاو کردەوە بە ئامانجى هاوکاریکردنى پەنابەرانى وڵاتەکەى.
(Ankommen) ناوى ئەپڵیکەیشنەکەیە و لە کۆگاى گوگڵ پلەى تایبەت بە سیستەمى ئەندرۆید بە شێوەیەکى خۆڕایی بەردەستە، ئەپەکە لەلایەن نووسینگەی فیدراڵی کۆچ و پەنابەران و ئاژانسی فیدراڵی بریکارى دامەزراندن و پەیمانگەی گۆتە و بایریشر رۆندفۆنک بەرهەم هاتووە و بەزمانەکانى (عەرەبی ، فارسی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەڵمانی) بەردەستە و دواى دامەزراندنى ئەپەکە پێویستى بە هێڵى ئینتەرنێت نییە بۆ کارکردن.
دەربارەى ئەرکەکانى ئەپەکە ئەوە ئامانجى بریتیە لە فێرکردنى زمانى ئەڵمانى و پێدانی زانیاری لەبارەی داواکاری مافی پەنابەرێتی و دۆزینەوەی کار و راھێنانی پیشەیی و پەنابەران ئاشنا دەکات بە نەریتەکانی کۆمەڵگەى ئەڵمانی و چۆنیەتی ژیان بۆ کەسانێک کەخەڵکی ئەو وڵاتە نین.
ئەپەکە لەسەر وەشانى ئەندرۆید ٤،٠،٣ و سەرووتر کاردەکات قەبارەکەیشى ٤٢ مێگابایتە، جێگەى باسە کە حکومەتى ئەڵمانیا لە ماوەیەکى نزیکدا وەشانى تایبەت بە سیستەمى ئاى ئۆ ئێس بڵاودەکاتەوە.

ژێدەر(عەرەبى): Aitnews
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".