جۆراوجۆر
9, نیسان 2012
زاراوه‌ی ڕۆژ : تابلێت (Tablet) چیه؟
تابلێت (Tablet): به كوردی تاته‌بژمێره و به عه‌ره‌بی كمبیوتر اللوحی و به ئینگلیزیش Tabletـه، ئه‌م زاراوه‌یه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و جۆره كۆمپیوته‌رانه‌ی كه له‌ته‌نها یه‌ك به‌ش(Single panel) پێك هاتوون، تایبه‌تمه‌ندی جیاكهرهوهیان ئه‌وه‌یه كه شاشه‌یه‌كی له‌مس به‌كارده‌هێنن وه‌كو ئامێری به‌ناوبه‌ر(input device) بۆ داخڵكردنی زانیارییه‌كان و ئیشكردن له‌سه‌ر ئامێره‌كه.
تاته‌بژمێره نوێكان به په‌نجه كاریان له‌سه‌رده‌كرێت ئه‌مه له‌كاتێكدا تابلێته كۆنه‌كان Stylusبوون و به‌هه‌موو ته‌نێكی ڕه‌ق كاریان پێده‌كرا. یه‌كه‌م تاته‌بژمێریش له‌لایه‌ن مایكرۆسۆفت له ساڵێ 2000 ده‌رچوو. ئهوتاتهبژمێره تازانه‌ش كه ئێستا له‌بازاره‌كان بونیان هه‌یه بریتین له ئایپاد، ئه‌ندرۆید، بلاكبێری پلهیبووك و ویندۆز.
سه‌رچاوه: Computer Desktop encyclopedia