بابەتی گرینگ
21, كانونی دووه‌م 2016
كۆمپانیای Fixstars گه‌وره‌ترین یاده‌وه‌ری SSDـی به بڕی ١٣ تێرابایت ڕاگه‌یاند

چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا كۆمپانیای Fixstarsـی ژاپۆنی نوێترین یاده‌وه‌ری ناوه‌كی جۆری SSDـی به ناوی ” Fixstars SSD-13000M ” ڕاگه‌یاند به بڕی ١٣ تێرا بایت كه ئه‌مه‌ش به گه‌وه‌ترین بڕی یاده‌وه‌ری داده‌نرێت له جیهان كه تا ئێستا ڕاگه‌ینرا بێت.
كۆمپانیای ناوبرا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له كۆتاییه‌كانی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ده‌ست ده‌كات به فرۆشتنی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی سه‌باره‌ت به نرخی ئه‌م یادهوهریهش ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه بۆ هه‌ر ١ گێگابایتێك ١$ـی ئه‌مریكیه واته نرخی ئه‌م یاده‌وه‌ریه ١٣٠٠٠$ـی ئه‌مریكی ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر و خه‌یاڵیه بۆ كڕینی ئه‌م یاده‌وه‌ریه.
شایه‌نی باسه گه‌وره‌ترین بڕی یاده‌وه‌ری ناوه‌كی تا ئێستا ٦ تێرابایت بوو له جۆری SSD، به‌ڵام یاده‌وه‌ری ” Fixstars SSD-13000M ” به گه‌وره‌ترین بڕی یاده‌وه‌ری داده‌نرێت كه تا ئێستا به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نرا بێت.
یاده‌وه‌ری ” Fixstars SSD-13000M ” ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن كۆمپانیای Fixstars ده‌فرۆشرێت دواتریش له لایه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كانی فرۆشتن له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بڵاو ده‌كرێته‌وه.
قه‌باره‌ی ئه‌م یاده‌وه‌ریه ٢.٥ ئینچه، وه ده‌توانرێت په‌یوه‌ست بكرێت له ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی SATA 6، وه توانای خوێندنه‌وه‌ی ٥٨٠ مێگابایتی هه‌یه له یه‌ك چركه و نووسینی ٥٢٠ مێگابایت له یه‌ك چركه، به‌ڵام كۆمپانیای ناوبراو هیچ زانیاریه‌كی له‌سه‌ر خێرایی خوێندنه‌وه و نووسینی هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌داوه.
پشتریش كۆمپانیای ” SanDisk ” دوو یاده‌وه‌ری جۆری SSD به بڕی ٦ تێرا و ٨ تێرا ڕاگه‌یاندووه، وه كۆمپانیای سامسۆنگیش یاده‌وه‌ریه‌كی SSD له بری ٤ تێرابایت ڕاگه‌یاندووه.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.