چۆنییەتی
22, كانونی دووه‌م 2016
چۆنیه‌تی سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماری instagram

هه‌رچه‌نده تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاره‌زوو ناكه‌ن هه‌ژماره‌كانیان كه‌م بێته‌وه و ئه‌ندامه‌كانیان كه‌م بكات، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ڕێگه‌یه‌ك داده‌نێن بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كان، زۆر جار ڕێگه‌كه ئاسان نیه و بریتی نیه له ته‌نها دووگمه‌یه‌كی Delete یان Remove ، لێره‌دا من باسی سرینه‌وه‌ی هه‌ژماری instagram ده‌كه‌م له‌سه‌ر مۆبایل و تۆ ده‌توانیت له‌سه‌ر كۆمیپیوتهریش هه‌مان رێگه ئه‌نجام بده‌یت.
(تێبینی: ده‌بێی له ڕێگه‌ی براوسهرێكهوه داخڵ ببیت نه‌ك ئه‌پی instagram خۆی)
1- سه‌ره‌تا ئێمه هه‌ژماره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه له یه‌كێك له براوسه‌ره‌كان له ڕێگه‌ی داخڵكردنی instagram.com و پاشان نوسینی Username و Password ( تێبینی من براوسه‌ری Safari به‌كارده‌هێنم ).
وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

2- پاشان كرته له‌سه‌ر Username ه‌كه‌مان ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

3- پاشان كرته له‌سه‌ر Edit Profile ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

4- پاشان له خواره‌وه كرته له‌سه‌ر Temporarily disable my account ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

5- پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه كه كه تێدا نوسراوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ( Temporary ) هه‌ژماره‌كه داده‌خه‌یت و هۆكاره‌كه‌ش چی یه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

6- پاشان كرته له لینكه‌كه ده‌كه‌ین و له‌كۆتایی لینكه‌كه وشه‌ی ( Temporary ) ده‌گۆڕین به وشه‌ی ( Permanent ) و Go داده‌گرین، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

7- پاشان هه‌مه‌ن په‌نجه‌ره‌ی خاڵی 4 ده‌كرێته‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆ هه‌میشه‌یی دایده‌خه‌یت، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

8- پاشان له خواره‌وه له Why are you deleting your account هۆكاری سڕینهوهكهمان دیاری ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

9- پاشان داوای دووباره پاسۆردمان لێده‌كات و داخڵی ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

10- پاشان دوگمه‌ی Permanently delete my account داده‌گرین و دوای دڵنیابوونه‌وه Ok داده‌گرین، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

11- له كۆتایدا instagram پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ژماره‌كه‌ت سرایه‌وه.
هیوادارین سودی لێ ببینن….
تكایه له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه‌كه‌ی بكه‌ن
سۆران علی
ئه‌ندازیار و گرافیك دیزاینه‌رم، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم و به‌تایبه‌تیش ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و مایكرۆسۆفت و سیسته‌مه‌كانی ویندۆز و Mac OS و iOS