ئینتەرنێت
9, نیسان 2012
نرخ و تایبه‌تمه‌ندی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه.
دیاره به‌كاربه‌رانی ئینته‌رنێت له كوردستان به ده‌ست هێواشی و كه‌می خزمه‌تگوزاری كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێته‌وه ده‌نالێنن. ئێمه به ئه‌ركی سه‌رشانمان زانی كه ئه‌مه بكه‌ینه بابه‌تێك و به‌راوردی هێڵه‌كانی خۆمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ چه‌ند هێڵێكی ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چ جیاوازییه‌ك له نێوانیاندا هه‌یه به‌ڵام ئێمه لێره‌دا ته‌نها نرخ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو و تۆش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆتی به‌راورد بكه بزانه چۆنه؟؟!!. جا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان باوكی دانا كرد له‌ده‌ره‌وه كه پرسیاره‌كان به‌م شێوه‌یه بوون:
نرخی چه‌ند هێڵێكی لای به‌ڕێزتان..
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان….
شێواز و جۆری نێتۆركهكهیان….
ئامێره‌كان چۆنن و چۆن سودیان لێدهبنرێت…
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش كه به‌ڕێزتان به باشی ده‌زانن..
به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش سوپاسی به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی..
نرخ و تایبه‌تمه‌ندی هێله‌كانی ئینته‌رنێت له كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه…
ئەگەر بەراوردی داهاتی تاکی کورد بکەین بە هەرکام لە وڵاتە ئەوروپیەکان دەبینی زۆر جیاوازیان نیە لەوانەیە کوردستان باشتر بێت لە بوڵغاریاو رۆمانیاو لاتیڤیاو ….هەندێکی تر بەڵام بەراوردی هەندێک گەورە وڵاتی ئەوروپی بکەین بە کوردستان ئەوە بۆ نمونە ئەڵمانیاو فەرەنسا بەریتانیا وەرگرین ئەوە داهاتی تاکی کورد دوو ئەوەندە کەمترە لەو وڵاتانە…
بابەتەکامان ئابوری نیە بەڵکو بۆ چونه ناو بابەتەكه ئەم پێشینەم داناوە باسی هێڵەکانی ئەنتەرنێتە لە کوردستان هەر کام لەو ٢٥ وڵاتە ئەوروپیە دەگریت نرخی هێڵی ئەنتەرنێتیان لەوەی وڵاتی خۆمان هەرزان ترە وە دەیان ئەوەندە خێرا ترە!! بۆ نمونە ئێمە دێین نرخی هێڵەکانی ئينتەرنێت لە بەریتانیا وەردەگرین وە نرخەکانیان.
لێرە سێ جۆر هێڵ بەناو بانگە کە خەڵکی ئاسایی بەکاریان دێنن دەنا چەندین جۆری تر هەیە:
١ – دۆنگڵ: بەناوی ئەو ئامێرەوە کە لە کۆمپیوتەرەکەی دەبەستی وەک فڵاش میمۆریەک وایە سیم کارتی کۆمپانیاکانی تێ دەکەیت دەتوانیت……

نرخەکەی لە ٨ دۆلارەوە دەست پێ دەکات تا نزیکەی ٢٠ دۆلار لەسەرتاسەری ئەو وڵاتەدا کاردەکات خێرایەکی باشیشی هەیە ئەمە زۆر باو نیە تەنها ئەو کەسانە بەکاری دێنن کە جێگەو ڕێگەی تایبەت بە خۆیان نیە، ئەمە ده‌توانیت بە مانگانە وەری بگریت بە عەقدی ساڵێک دەشتوانیت مانگی جارێک خۆت وەحدەی تی بکەیتەوە.
ئەمەش نرخی یەکێک لەو کۆمپانیایە بۆ كڕێارهكانی:
http://www.uswitch.com/broadband/providers/o2/?bb=1&gclid=CMqPsbCqqK8CFYsntAodgD0sWw#content
http://www.uswitch.com/broadband/mobile_broadband/?gclid=CNb18dusqK8CFWwntAod2yRkXA
٢- هێڵی کۆمپانیاکانی مۆبایل :
لێرە زیاتر لە ٨ جۆر کۆمپانیای مۆبایل هەیە(O2. Virgin, Vodaphone.3G, Orange,T.Mobele)
ئەمانە هێڵی ئینتەرنێت پێده‌ده‌ن بۆ سەر مۆبایلەکەت لە ڕێگەی سیم کارتەکەوە دوو جۆرن یه‌کیان مانگانە دەتوانیت وەحدەی تێ بکەیت یان وەک عەقدی ساڵێک یان دوو ساڵ لەگەڵ کۆمپانیاکە دەکەیت لەگەڵ پێدانی تەلەفۆنێکی ئاخر مۆدیل وە ئەنتەرنێتی بەڵاش وە زیاتر لە ١٠٠٠ دەقە بۆ هەموو مۆبایلەکانی تری ئەو وڵاتە مانگی لە ٣٠ دۆلارهوە دەست پێ دەکات تا ٦٠ دۆلار هەندێکیان ئینتەرنێتەکانین یەک گێگا بۆت هەیە داونلۆد بکەیت هەندێکیان بێسنوره (Unlimited) واتە بێ کۆتا ووە خێرایەکی زۆر باشی هەیە وە زۆر خەڵک بەهۆی ئەم مۆبایلە تازانەوە ئەو جۆرە خەتانە دەکاتەوە کە ئینتەرنێتی لەگەڵ دایەو زۆر كردارییه بەتایبەتی بۆ GPS,SKYPE VIBER
٣- هێڵی بڕۆباند کەیبڵی : broadband
زۆربەی خەڵکی ئەم وڵاتە ئەم هێڵە به‌کاردێنن خێرایەکی یەکجار زۆری هەیە لە ١٠ مێگا بیتەوە دەست پێ دەکات تا ١٠٠ مێگا بیت لە ڕێگای کەیبڵەوە دەگاتە ماڵان وە ئەم هێڵانە دەبێت بە عەقدی ساڵێک یان زیاتر وەری بگریت هەندێکیان دەبێت هێڵی تەلەفۆنت هەبێت وە هەندێکیان خۆی هێڵی تەلەفۆن و سەدان کەناڵی تەلەفزیونیشت دەداتێ.
لە ماڵانیش دەبێت بەهۆی ڕۆتەرێکەوە هێڵەكه دابمەزرێنیت ئەویشت بە خۆڕایی بۆت دەنێرن و بۆشت دەبەستن بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت دزی لە خەتەکەی تۆ بکات ، دەشتوانیت تا ١٤ رۆژ ئەگەر هێڵەکەت بەدڵ نەبوو پەشیمان بیتەوە بە بێ ئەوەی کەس پارەی زیادەت لێ وەرگرێت.
کۆمپانیاکانین بریتین لە (Bt , O2 , Virgin media)



بۆ نمونە ١٠ تا ٢٠ مێگابیت لە خێرایی ئەپلۆد و داونلۆد تەنها بە نزیکە ٢٥ تا ٣٠ دۆلارێک وە ٣٠ مێگا بیت تا ٥٠ بە نزیکەی ٣٥ دۆلارێک وە ١٠٠ میگا بیت بە نزیکەی ٥٠ تا ٦٠ دۆلارێک
لەگەڵ ئەمانەش دەتوانیت هێڵی تەلەفۆنت هەبێت ڕۆژانی پشوش خۆ بۆخۆی خۆڕاییە وە تەلەفۆن کردن، هەروەها دەتوانیت سەدان کەناڵی تەلەفزیونیت هەبێت بە کواڵێتی HD لەگەڵ زیاتر کردنی بڕێکی کەم پارە بۆ سەر ئەو نرخانەی سەروە باسمان کرد.
ئەمە لیستی کۆمپانیای ڤێر جینە تەماشا بکەن بزان سەرتان سوڕ نامێنێت چ ئۆفەرێک بۆ كڕیاره‌كانی دەکات
http://shop.virginmedia.com/broadband.html
ئەمەش لیستێکی ترە بە ناو جۆری خەتەکان و خێرای و هێڵەکان ئەم لیستانە رۆژانە قابیلی گۆڕانن بەرەوە باشتر‌و هەرزان تر
تێبینیەک کۆمپانیای ڤێرجین یەکێکە لەهەرە کۆمپانیا باش و هەرزانەکانی بواری ئەنتەرنێتی ماڵان وە ساڵانە پێش بڕكێ دەکات لەگەڵ کۆمپانیا ئەوروپیەکان بۆ پێدانی زۆرترین خێرای بە كڕیارهکانیان ساڵی پار یەکەم بوو ئەم ساڵێش بڕیاری داوە تا ماوەی ١٨ مانگی تر لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٢ هەموو هێڵي و سویچ و مۆدیومەکانی تازەبکاتەوە بە بێ ئەوەی پارە لەسەر كڕیارکانی زیاد بکات وە خێرایەکەیان بکات بە دوو ئەوەندەی كه ئێستا هەیانە وە بڕیاریشە لەم ساڵەوە کەمترین خێرای بەخەڵک بدرێت نابێت لە ٢٠ مێگا بیت کەمتر بێت واتە ٤٠ ئەوەندەی رێبەر کویک لای خۆمان لە کاتی ئاسایدا واتە ٣ی شەو.
ئەم هێڵانەی لێرە هەیە کۆمپانیایەکی تر سەر بە دەوڵەت چاودێری وردیان دەکات وە کاتێک هێڵەکەت لەکار کەوت پێش تر ئاگادارت دەکەنەوە وە داوای لێ بوردن دەکەن زۆر جار قەرەبوت دەکەنەوە وە هەموو کاتێک دەتوانیت بەتەلەفۆن پرسیاریان لێ بکەیت وە گلەی خۆتیان پێ بگەیەنیت زۆر بە ئەکادیمیانە لێت وەردەگرن هەوڵ دەدەن بە زوترین کات بۆتی جێبەجێ بکەن بە زمانێکی شیرین لەگەڵت دەدوێن تەنانەت ئەگەر تۆش توڕە بیت ئەوان هەرلەگەڵت بەڕێز دەبن لەوەش سەیرتر ئەوەیە بەشی خزمەت گوزاری زۆربەی کۆمپانیاکان لە هیندستانە واتە هیندیەکان وەڵامی تەلەفۆنەکەت دەدەنەوە …
ئەمەش لیستێکی ترە
http://www.uswitch.com/broadband/packages/?gclid=CO6Y-NWzqK8CFY8PfAodSU0CYw
زۆر سوپاس بۆ باوكی دانا و ئێمه‌ش داوا له به‌كاربه‌رانی هێڵی ئینته‌نێت ده‌كه‌ین كه به‌راوردی ته‌واو له‌گه‌ڵ هێڵه‌كانی خۆیاندا بكه‌ن تا بزانن كه خاوه‌نی هێواشترین هێلی ئینته‌رنێتین!!