بابەتی گرینگ 23, كانونی دووه‌م 2016

كۆمپانیای فه‌یسبووك خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێی ڕاگه‌یاند

Screen Shot 2016-01-23 at 11.56.17 AM

كۆمپانیای فه‌یسبووك خزمه‌تگوزای” Facebook Sport ” ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ شوێنێك بو هه‌وادارانی وه‌رزش، كومپانیای فه‌یسبووك تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ده‌ركرد كه‌ به‌ (یاریگای فه‌یسبووك بو كێبركێ وه‌رزشیه‌كان )ــی ناوناوه‌ و ڕوونیان كرده‌وه‌ كه‌وا شوێنێك بێت بو ژیانی هه‌وادارانی وه‌رزشی و چێژ وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ هاورێیان.

شایه‌نی باسه‌ گه‌وره‌ترین توڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ جیهان روونی كرده‌وه‌ كه‌وا نزیكه‌ی ٦٥٠ ملیۆن هه‌واداری وه‌رزشی له‌ تۆڕه‌كه‌یدا هه‌ن كه‌وا له‌وێ خۆشی و ناخۆشی خۆیان ده‌رده‌برن له‌كاتی دۆران و بردنه‌وه‌ی یانه‌كان و یاریزانه‌كان.

كۆمپانیای ناوبراو ڕوونی كرده‌وه‌ ئه‌وان ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌یان دروست كرده‌وه‌ بو ئه‌وه‌ی هاورێیان وا هه‌ست بكه‌ن كه‌ پێكه‌وه‌ ته‌ماشای یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن، كاتێك ئه‌وان له‌یه‌ك شوێن نین. سه‌ره‌تا و له‌ ئێستا ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌نها له‌بواری توپی پێی ئه‌مریكی به‌رده‌سته‌ ، به‌ڵام به‌م نزیكانه‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی ( توپی پێ ، تۆپی ده‌ست ، توپی سه‌به‌ته‌ و هتد…) وه‌ له‌ ئێستا ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ بۆ سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری iOS به‌رده‌سته‌ له‌ ولایه‌ته‌ یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ پلانێك بو بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو جیهان.

بۆچونی تۆ