بابەتی گرینگ
23, كانونی دووه‌م 2016
هواوەی ده‌چیته ناو جه‌رگه‌ی بواری ئامێرسازی
پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یەی كۆمپانیای “هواوی” به‌ده‌ستی هێنا له‌دروستكردنی موبایلی هوشمهندا، لە ئێستادا سەرقاڵی پلان دانانە بۆ دروستكردنی لاپتوبی دوو سیستەمی واتە جۆرە لاپتۆپێک كه به‌سیسته‌می (ئه‌ندرۆید و ویندۆز 10) ئیش ده‌كات.
شایەنی باسە لەماوەی ڕابردوودا، كۆمپانیای هواوەی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا له فرۆشتنی موبایل له (چین) وزیاتر له 100 ملێون مۆبایل یان هه‌نارده كردە بازاڕەکانەوە. بۆیه وه‌ك دیاره ئه‌م كۆمپانیایه ئاماده‌یه بۆ چونه ناو جیهانی كۆمپیوته‌ر و لاپ‌تۆپ، ئەمەش بەپشت بەستن بە راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌ی Yicai چینی کە گوایە كومپانیای هواوی ئامێریكی لاپتۆب ده‌خاته روو له كۆنگره‌ی جيهانی مۆبایل ناسراو بە MWC لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی.
سەرچاوە TechWD