ئای ئۆ ئێس
24, کانوونی دووەم 2016
Fotor باشترین به‌رنامه بۆ ده‌سكاریكردنی وێنه

هه‌موومان ده‌زانین كه به‌رنامه‌ی ده‌سكاریكردنی وێنه زۆرن و زۆرێكمان نازانین كامه‌یان به‌كاربهێنین و كامیان به گونجاو دابنێین بۆ به‌كارهێنان ، ئێمه ده‌توانین به ( 3 ) تایبه‌تمه‌ندی به‌رنامه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنین كه ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ك گونجاوه بۆ به‌كارهێنان:
1- فرمانه‌كانی به‌رنامه‌كه: سه‌یری بكه‌ین بزانین ئه‌و به‌رنامه‌یه چه‌ند فرمان جێ به‌جێ ده‌كات و چه‌ند كاری پێ ده‌كرێت.
2- بوونی به‌رنامه‌كه له سیسته‌مه‌كان: بێگوومان بوونی به‌رنامه‌كه له هه‌موو سیسته‌مه‌كان یان له زۆربه‌یان كارئاسانی ته‌واو ده‌كات بۆ به‌كارهێنه‌ر ، چوونكه به‌كارهێنه‌ر هه‌ر سیسته‌مێكی له‌به‌رده‌ست بێت ده‌توانێت ده‌ستی به به‌رنامه‌كه بگات.
3- سه‌رچاوه‌ی به‌رنامه‌كه: مه‌به‌ستمان له‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه‌كه هی چ كۆمپانیایه‌كه یان هی كۆمپانیایه‌ك بێت كه دیار بێت و به‌رده‌وام په‌ره به به‌رنامه‌كه بدات و به‌ره‌وپێشی ببات و نوێكردنه‌وه‌ی تازه‌ی بۆ بێت.

به پشت به‌ستن به‌و ( 3 ) خاڵه‌ی سه‌ره‌وه من به‌رنامه‌یه‌كتان پێده‌ناسێنم كه زۆربه‌ی فرمانه‌كان جێ به‌جێ ده‌كات و له‌هه‌ر چوار سیسته‌می ( Mac OS , Windows , Android , iOS ) كار ده‌كات و به‌رده‌وام نوێكردنه‌وه‌ی تازه‌ی بۆ دێت و په‌ره‌ی پێ ده‌درێت.
ئه‌ویش بریتییه له به‌رنامه‌ی Fotor
فه‌رموون به كلیك كردن له‌سه‌ر لۆگۆی سیسته‌مه‌كان ده‌توانن دایبه‌زێنن:

هیوادارین سودی لێ ببینن….
تكایه له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه‌كه‌ی بكه‌ن
سۆران علی
ئه‌ندازیار و گرافیك دیزاینه‌رم، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم و به‌تایبه‌تیش ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و مایكرۆسۆفت و سیسته‌مه‌كانی ویندۆز و Mac OS و iOS