ئەپ و نەرمەکاڵا 25, كانونی دووه‌م 2016

پچڕاندنى هێڵى بەکاربەرانى ئینتەرنێتى (واى – فاى)

wi-fi banned

 زۆرێک لە ئێمە دەمانەوێت کەوا ژمارەى بەکاربەرانى هێڵە بێ تەل(واى-فاى)ـەکەمان بزانین و هەروەها بتوانین هێڵەکە لەسەر بەکاربەرەکە بپچڕێنین جا بە هەر هۆکارێک بێت بۆ ئەم مەبەستە ئێمە لێرەدا باس لە چۆنیەتى پچڕاندنى هێڵى  ئینتەرنێتى بەکاربەرانى (واى-فاى) دەکەین لەسەر کۆمپیوتەر، بۆ ئەوانەیشى دەپرسن ئەى لەسەر مۆبایل چۆن دەکرێت؟! بیگومان هەمان ڕێگەیش هەیە بۆ سیستەمەکانى (ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس) بەڵام لێرەدا ئێمە نامانەوێت بەشێوەیکى درێژ باسى بکەین بەهۆى ئەوەى لە هەردوو سیستەم دا پێویستیان بە (ڕووت) و (جەیلبەرەیک) هەیە و نامانەوێت لە ڕێچکە یاساییەکە لابدەین، بەڵام لە کۆتایی بابەتەکەدا کەمێک لەسەرى دەڕۆین، بۆیە لێردە تەنها باس لە بابەتى ناوبراو دەکەین بۆ سەر کۆمپیوتەر (سیستەمى ویندۆز)، فەرموون هەنگاو بە هەنگاو شوێنمان بکەون.

١. سەرەتا پێویستە ئەم بوخچەیە دابگریت کە تێیدا بەرنامەى (NetCut) و بەرنامۆچکەیەکى یارمەتیدەرى ترى تێدایە بەناوى (WinPcap) هەردوو بەرنامەکە لە بوخچەکە دەربکە و بەهەمان شێوەى بەرنامەکانى تر لەسەر کۆمپوتەرەکەت دایانمەزرێنە، بەڵام سەرەتا پێویستە بەرنامەى دووهەم (NetCut) دابمەزرێنیت دواتر ئەوەى تر.

Screenshot (270)

download button

٢.دواى ئەوەى هەردوو بەنامەکەت دامەزراند، دەبینیت وێنۆچکەى بەرنامەى (NetCut) لەسەر دێسکتۆپەکەت زیادبووە، بەڵام پێویستە هەموو جارێک لە کاتى کردنەوەدا بەرنامەکە بە فرمانى (Run as Adminstrator) بکەیتەوە.

Screenshot (277)

٣. ئەم وێنەیەى خوارەوە ڕووکارى بەرنامەکەیە، لە بەشە سەرەکیەکەیدا ژمارە و چەند زانیارییەکى ترى بەکاربەرانى هێڵەکە یەک بە دواى یەک دەنووسرێت، بۆ پچڕاندنى هێڵ لەسەر هەر یەکێکیان پێویستە بە کرتە کردن لەسەرى دیارى بکەیت و لە بەشى سەرەوە پێدراوى (CutOff) هەڵبژێریت بۆ پچڕاندن و هەروەها بۆ دووبارە کارا کردنەوەى هێڵەکە پێویستە (Resume) هەڵبژێریت.

Screenshot (274)

وەک لە سەرەتادا ووتمان کەوا ئەم کردارە بۆ سیستەمەکانى ئاى ئۆ ئێس و ئەندرۆیدیش هەیە بەڵام پێویستیان بە ڕێپێدانى ڕووت و جەیلبرەیک هەیە، بەڵام هەر چۆنێک بێت لێرەدا دامانەوێت کەمێک بۆ ئەو دوو سیستەمەش ڕوونى بکەینەوە، بۆ سیستەمى (ئەندرۆید) هەمان بەرنامە واتە (NetCut)  بە شێوەى ئەپڵیکەیشن لە کۆگاى گوگڵ پلەى بەردەستە بەڵام وەک ووتمان پێویستى بە ڕووت هەیە، بۆ سیستەمى (ئاى ئۆ ئێس)یش لە سیدیا (WiFi Kill) هەیە کە ئەمیش پێویستى بە جەیلبرەیکە!

بۆچونی تۆ