هەواڵ
11, نیسان 2012
له ناو كڕیاراندا ته‌له‌ڤیزیۆنه HDـه‌كانی سامسۆنگ باشترینن.
كڕیاره ئه‌مریكییه‌كان زیاتر ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێچ دی سامسۆنگیان لا په‌سه‌ند تره وه‌كو له شاشه‌ی كۆمپانیاكانی تر. به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ABI Research ئه‌نجامدراوه ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشور له %20 سود و قازانجه‌كانی له ڕێگه‌ی شاشه چڕی بهرزهكانییهوهیهتی و له ئێستا دا به‌سه‌ر سۆنیش كوتووه كه له %19یه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه سۆنی له پێشدا له %27 بوو.
هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ئێڵ جیش له %6 به‌رز بۆته‌وه بۆ %12 وڤیزیۆش كه جۆره شاشه‌یه‌كی تره له %6 به‌رزبۆته‌وه بۆ %11. Michael Inouyeی لێكۆڵه‌ر ده‌ڵێت ” به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ماوه‌درێژه‌ی خه‌یاند بۆ ڕوودانی ئه‌و گۆڕانكارریهی ئێستا ڕوویانداوه سۆنی ڕووبه‌رووی ئاسته‌نگی زیاتر ده‌بێته‌وه له بازرگانی شاشه‌ی چڕی به‌رز و كێبه‌ركێكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌م بواره”. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت “كڕایارن زیاتر قه‌باره‌ی شاشه و ته‌كنیكی به‌كارهاتوو لهشاشهكهیان ده‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا نرخ سه‌ری هه‌موویانه و گرنگترینیانه، وه هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێت پلان دابنێن بۆ دروستكردنی جیاوازی له بازاڕێ ته‌له‌ڤیزیۆندا ئه‌مه زۆر گران ده‌بێت بۆیان”. له لێكۆڵێنهوهكهدا ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه بوونی توانای په‌یوه‌ست بوون به ئینته‌رنێت و ته‌كنیكی سێدووری زۆر جێی گرنگی كڕیاران نیینه و به‌ڵكو له و تهكنیكانهن كه كڕیار گوێی زۆر پێنادات، كه ده‌ركه‌وتووه له %42یان دانیان پێداناوه كه گوێ به بوونی ئه‌و تهكنیكانه هه‌ر ناده‌ن.
سه‌رچاوهBGR