ئای ئۆ ئێس
27, کانوونی دووەم 2016
چۆنیه‌تی گۆڕینی زه‌نگی ئایفۆن به ئاسانترین شێوه

زۆر جار زۆربه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ده‌مانه‌وێت له ئایفۆن یان ئایپاد یان ئایپۆدهكانمان بیكه‌ین ڕێگه پێدراو نیه یاخود نایزانین ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری iOS سیسته‌مێكی سه‌رچاوه كراوه نیه و به‌و ئاسانیه ناتوانی تێدا كار بكه‌یت و به ئاره‌زووی خۆت كاره‌كان بكه‌ت گرنگ ترین كاریش گۆڕینی زه‌نگی ئایفۆنه كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌كار ده‌هێنن ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه زه‌نگی ئامێره‌كانیان بگۆڕن زۆر جار له ڕێگه‌ی سیدیا ئه‌م كاره ده‌توانی ئه‌نجام بده‌یت به‌ڵام ئه‌مڕۆ باسی ڕێگه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه زۆر به ئاسانی و به‌بێ بوونی جه‌یلبره‌یك بتوانی ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌یت. له‌گه‌ڵمان بن…
١. سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی iTunes داگره (داگرتن).
٢. دواتر به‌رنامه‌ی iTools داگره ( داگرتن ).
تێبینی: ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونی فایلی Rarـی iTools بریتیه له: kitn.net
٣. ئایفۆنه‌كه‌ت په‌یوه‌ست بكه به كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه و به‌رنامه‌ی iTools بكه‌ره‌وه له به‌شی سه‌ره‌وه كرته له‌سه‌ر فرمانی ” Music ” بكه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٤. دواتر ئه‌م ڕووكارهت بۆ ده‌كرێته‌وه تۆ له ده‌سته چه‌پ سه‌ره‌تا كرته له‌سه‌ر به‌شی ” Ringtone ” بكه دواتر كرته له‌سه‌ر ” Add ” بكه بێگومان پێشتر په‌رگه‌ی ده‌نگی كه ئاره‌زووی ده‌كه‌یت بیكه‌یته زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ئاماده‌ت كردووه تۆش چیت ئاماده كردبوو دیاری بكه و ئاددی بكه نێو به‌رنامه‌كه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٥. ئێستا ئێمه كۆمه‌ڵیك په‌رگه‌ی ده‌نگیمان ئادد كردۆته نێو به‌رنامه‌كه تۆ ته‌نها دوو كرته له‌سه‌ر یه‌ك دانه‌یان بكه، ئێمه ژماره ٤ـمان دیاری كردووه و دوو كرته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٦. دواتر ئه‌م ڕووكارهمان بۆ ده‌كرێته‌وه لێره‌دا چه‌ند فرمانێكمان هه‌یه كه خستوومه‌ته نێو دوو بازنه‌ی درێژ ئه‌ویش ده‌توانی له ڕێگه‌ی ئه‌و دوو فرمانه كرداری بڕینی په‌رگه دهنگیهكه ئه‌نجام بده‌یت به ئاره‌زووی خۆت وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره من به‌شی سه‌ره‌تای په‌رگه دهنگیهكهم بڕیوه مه‌رج نیه بیبڕیت و ده‌شتوانی وه‌ك خۆی لێی گه‌ڕێیت و ده‌ستكاری هیچی نه‌كه‌یت به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت كه په‌رگه‌ی میوزیكی سه‌ر زه‌نك له ٢٥ چركه زیاتر نیه، دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كانمان ته‌واو كرد كرته له‌سه‌ر فرمانی ” Save and Import to Device ” ده‌كه‌ین به‌م شیوه‌یه به سه‌ركه‌وتووی زه‌نگه‌كه ده‌خرێته به‌شی میوزیك له ئایفۆنه‌كه‌ت، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٧. ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له سه‌ركه‌وتووی كاره‌كانمان له ئایفۆنهكهمان ده‌چینه به‌شی ” Settings ” دواتر ” Sounds ” پاشانیش به‌شی ” Ringtone ” كرته ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌م وێنانه:

……………………

……………………

© مافی ئه‌م بابه‌ته پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی ©
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.