ئەپ و نەرمەکاڵا
31, كانونی دووه‌م 2016
پرۆگرامی USB Disk Security به كوردی بۆ پاراستنی كۆمپیوته‌ر له ڤایرۆس

ئەم پڕۆگرامە بەیەکێک لە بەهێزترین پڕۆگرامەکان دادەنرێت بۆ پاراستنی کۆمپیوتەر لە ڤایرۆسەکانی ئۆتۆڕەن & شۆرتکت & ئەو ترۆجانەی لە لایەن USB بگوازرێتەوە ئەم پڕۆگرامە دەیسڕێتەوە ئەم پڕۆگرامە لەلایەن دوو گەنجی شاری هەڵەبجەی شەهید (کارزان ئایتی & پێشڕەو خالید) بە کوردی کراوە، بەڵام کۆمپانیایەکەی ڕازی نەبوو بە وەرگرتن ئێمەش لە پێناو خزمەتی زیاتری ئێوە هەڵساین بە بڵاوکردنەوەی فایلی زمانی کوردی پرۆگرامەکە کە یەکێکە لە پرۆگرامە زۆر سەرکەوتووەکانی بواری پاراستن.
١. سه‌ره‌تا لە ماڵپه‌ڕی سەرەکی پڕۆگرام دابگرن ( داگرتن ).
٢. دواتر لەم بەستەرەوە دەتوانن پەڕگەی زمانی کوردی دابگرن ( داگرتن ١ ) یان ( داگرتن ٢ )
٣. لێره‌ش فێرکاری چۆنییەتی بەکوردی کردنی پڕۆگرامی USB Disk Security سه‌یر بكه‌ن:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=fKwubeKbSmY&feature=youtu.be[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.