ئینتەرنێت 2, شوبات 2016

ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پی WhatsApp یه‌ك ملیاردی تێپه‌ڕاند

12604668_10153874647095011_2120389486210587170_o copy

خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك ” مارك زوگربیرگ ” له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی كردوو و پیرۆزبای خۆی له‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ Brian Acton و Jan ده‌كات كه‌ یه‌كێكن له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌پی واتس ئه‌پ به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌په‌كه‌یان ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی له‌ یه‌ك ملیارد ڕه‌تی داوه‌.

Screen Shot 2016-02-02 at 11.17.31 AM

وه‌ هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ری واتس ئه‌پ Jan له‌ پۆستێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، سه‌رژمێری گشت چالاكییه‌كانی ئه‌پی واتس ئه‌پی خستۆته‌ ڕوو وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا دیاره‌، كه‌ چالاكی باكارهێنه‌ران یه‌ك ملیاردی ڕه‌ت داوه‌، وه‌ له‌ هه‌ر ڕۆژێك نزیكه‌ی ٤٢ ملیارد نامه‌ ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت و ١.٦ ملیارد وێنه‌ش هاوبه‌شی پێ ده‌كرێت جگه‌ له‌وه‌ش ژماره‌ی گروپه‌كانی ئه‌م ئه‌په‌ به‌رز بۆته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ یه‌ك ملیارد گروپ.

ئه‌په‌كه‌ له‌ ئێستادا پشتگیری له‌ ٥٧ زمانی جیهانی ده‌كات، وه‌ له‌ یه‌ك ڕۆژ دا زیاتر له‌ ٢٥٠ ملیۆن ڤیدیۆ هاوبه‌شی پێ ده‌كرێت له‌ نێوان به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ئه‌په‌دا، جگه‌ له‌وه‌ی ٥٧ ئه‌ندازیار به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌په‌ ده‌كه‌ن و پێشی ده‌خه‌ن.

بۆچونی تۆ