ئەپڵ
4, شوبات 2016
به ڤیدیۆ: زیاد كردنی قه‌باره‌ی یاده‌وه‌ری ١٦ گێگابایت بۆ ١٢٨ گێگابایت له ئایفۆن ته‌نها به ٦٠$

كه ناڵی ” BeSound ” له ماڵپه‌ڕی یوتوب ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات چۆن قه‌باره‌ی ١٦ گێگابایتی ئایفۆن ده‌گۆڕین بۆ قه‌باره‌ی یاده‌وه‌ری ١٢٨ گێگابایت ته‌نها به ٦٠$ـی ئه‌مریكی.
” BeSound ” گروپێكی چینین هه‌ستاون به گه‌شه‌پێدانی قه‌باره‌ی یاده‌وه‌ری بۆ مۆبایلی ئایفۆن له ڕێگه‌ی ده‌ستكاری كردن و گۆڕینی یاده‌وه‌ریه‌كه به نرخێكی گونجاو ته‌نها به ٦٠$ـی ئه‌مریكی، شایه‌نی باسه كۆمپانیای ئه‌پڵ پێشتر بۆ گۆڕینی یاده‌وه‌ری ١٦ گێگابایت بۆ ٦٤ گێگابایت نرخی ١٠٠$ له به‌كارهێنه‌ران وه‌رده‌گرت وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌مان نرخ بوو كه ئه‌مه‌ش بێزاركه‌ره بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئامێره‌كانی كۆمپانیاكه.
[youtube]https://youtu.be/2bGb5AOwp44[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.