ئەندرۆید
7, شوبات 2016
چۆنیەتی داگرتنی ڤیدیۆکانی یوتوب فەیسبووک ئینستگرام لە سیستەمی ئەندرۆید
سڵاو لە فێرخوازانى کەى ئاى تى ئێن، ئەمجارەش هاتمەوە خزمەت ئێوەی خۆشەویست لە بابەتی ئەمجارەمدا بە پێویستم زانی باسی چۆنیەتی داگرتنی ڤیدیۆکانی یوتوب فەیسبووک ئینستگرام لە سیستەمی ئەندرۆید بکەم بۆ ئێوەی خۆشەویست ئیمەومانان زۆربەمان رۆژانە فەیسبووک ئینستگرام بەکاردەهێنین لەسەر موبایلە هۆشمەندەکان بۆیە کاتێک ڤیدیۆیەک دەبین کە بمانەوێت داونلۆدی بکەین بەلام زۆرجار کێشەمان بۆ دروست دەبیت ئاخۆ چۆن ئەم ڤیدیۆیە وەرگرن بەلام من لە رێگای ئەپلێکەیشنەکەوە کە دەتوان سودی لێوەربگرن بۆ داگرتنی سەرجەم ڤیدیۆکان یوتوب فەیسبووک ئینستگرام جگەلەمەش دەتوان لە رێگای ئەم ئەپڵیکەیشنەوە نوێ ترین فلیم دراما گۆرانی وەربگرین بە ئارەزووی خۆت جگە لەمەش ئەم ماڵپەرە توانایەکی زۆری هەیە بۆ وەگرتنی ڤیدیۆکان لە زۆربەی ئەو ماڵپەرانەی تایبەت بە ڤیدیۆ بەڵام ئیمە تەنیا ئەوەمان بەلاوە گرینگ بوو کە باسی داگرتنی ڤیدیۆ فەیسبووک و یوتوب و ئینستگرام بکەم هەموو ئەو تایبەت مەندیانەی لەسەروە باسم کردووە لە رێگای ئەپڵیکەیشنی vidmate دەکرێت ئێستاش ئەگەر دەتەوێت سود لەم ئەپڵیکەیشنە وەبگریت ئەوە کرتەیەک لەم وێنانەی خوارەوەبکە.


پاشان سود لەم گرتە ڤیدیۆیە وەبگرن بۆ زانیاری زیاتر و بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکە.
[youtube]https://youtu.be/CPlPQaN1pEk[/youtube]
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.