ئای ئۆ ئێس 8, شوبات 2016

بە سڕینەوەی ئەپی فەیسبووک لەسەر مۆبایلەکەت ڕێژەی ١٥%ی پاتری پاشەکەوت بکە!

iOS-7-battery-empty-001سەرچاوەکانی هەواڵی تەکنەلۆژی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر ئەپی فەیسبووک لەسەر iPhone 6S Plusـەکەت بسڕیتەوە و فەیسبووک لە ڕێگەی وێبگەڕی سەفاری بەکاربهێنیت ئەوا تەمەنی پاتری مۆبایلەکەت بە ڕێژی ١٥% بۆ دەگەڕێتەوە!

ئەم کێشەیە ماوەیەکە لەناو ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان قسە و باسی لەسەرە و لەیەکێک لەو سەرچاوە هەواڵیانە کە ڕۆژنامەی گاردیانە بەشی تەکنەلۆژیا، نوسەرەکە دەڵێت بۆ ماوەی هەفتەیەک ئەم تاقیکردنەوەیەم کردووە و بە ڕوونی دیارە ئەپی فەیسبووک پاتری تەلەفۆنەکەت دەخوات! ئەم نوسەرە باش لەوە دەکات کە بەبێ بەکارهێنانی ئەپی فەیسبووک لەسەر مۆبایلەکەم و کردنەوەی ماڵپەڕی فەیسبووک لەڕێگەی وێبگەڕی سەفاری بۆم دەرکەوت کە بە ١٥% جیاوازی مانەوەی پاتری هەیە و بەوەدا بۆم دەرکەوت کە بەڵێ ئەپی فەیسبووک پاتری مۆبایلەکەم خێرا دێنێتە خوارەوە و کاری زۆری لێدەکات.

سەبارەت بەم کێشەیە وتەبێژێکی فەیسبووک دەڵێت ئێمە بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکەین و بەدوای چارەسەر دەبین بۆی.

جێگای ئاماژەیە ئەم کێشەیە بەتەنها لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێس بوونی نییە بەڵکو نوسەرێکی تریش لە سەرچاوەیەکی ترەوە ئاماژە بەوە دەکات کە بە سڕینەوەی ئەپی فەیسبووک لەسەر سیستەمی ئەندرۆید بەڕێژەی لە ٢٠%ی پاتری مۆبایلەکەت بۆ دەگەڕێتەوە.

سەرچاوە iDownloadblog

بۆچونی تۆ