بابەتی گرینگ
10, شوبات 2016
گشت زانیاریه‌ك له‌سه‌ر یاری Tom Clancy’s The Division

یاری Tom Clancy’s The Division یه‌كێكه له یاریه ئه‌كشن و ئۆنڵاینه‌كان كه گه‌شه‌پێدراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Ubisoft به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Red Storm Entertainment وه وا بڕیاره له ڕێكه‌وتی ٢٠١٦/٣/٨ بۆ هه‌ریه‌ك له ئامێره‌كانی ” Microsoft Windows , PlayStation 4 , Xbox One ” بڵاو بكرێته‌وه.
یاری The Division یاری جیهانی كراوه‌یه واته یاریكه‌ر ده‌توانێت به ئاره‌زوی خۆی یاری تێدا ئه‌نجام بدات و یاریه‌كه‌ش له جۆری كه‌سی سێیه‌می ته‌قه‌كه‌ره واتا له كاتی یاریكردن ده‌توانیت ئه‌و كه‌سه ببینیت كه یاری پێده‌كه‌یت
چیرۆكی یاریه‌كه :
ڕووداوه‌كانی ئه‌م یاریه له‌شاری نیۆرك ده‌بێت كاتێك كه ته‌واوی شاره‌كانی ئه‌مریكا توشی جۆره ڤایرۆسێكی كوشنده ده‌بن به شێوه‌یه‌ك كه له‌ماوه‌ی ٥ ڕۆژدا هه‌موو شاره‌كان وێران ده‌بن و هێله‌كانی په‌یوه‌ندی له كار ده‌كه‌وێت وه به بێ بوونی هیچ ئاو و خواردنێك ئه‌ركی ئه‌و كه‌سه‌ی یاری پێده‌كه‌یت ئه‌وه‌یه كه به دوای سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌دا بگه‌ڕێیت بۆ له‌ناوبردنی وه له‌م به‌شه‌ی Tom Clancy شێوازی یاریكردن گه‌شه‌یه‌كی زۆری پێدراوه به‌شێوه‌یه‌ك كه یاریكه‌ر ده‌توانێت سێ جۆره چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵبگرێت وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆری بۆمبی تر وه ده‌توانیت پارێزگاری له خۆت بكه‌یت ئه‌ویش به خۆشاردنه‌وه له پشت دیوار و ئۆتۆمبێله‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌نجڕاكێش له‌گه‌ڵ دوژمن شه‌ڕ بكه‌یت.
محمد قاسم
ئاڕاستەی نوسینەکانم زیاتر لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکانە. هەمیشە هەوڵدەدەم دوایین هەواڵ و زانیاری لەسەر یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردییەوە بگوازمەوە.