هەواڵ
14, تشرینی یه‌كه‌م 2011
خزمه‌تگوزاری Google Maps بۆ عیراق
كۆمپانیای گۆگڵ
له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا، په‌ره‌ی به خزمه‌تگوزاری Google Maps داوه بۆ وڵاتی عیراق.خزمه‌تگوزارییه‌كه كه هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی گرتۆته‌وه، بریتیه له ناساندنی شه‌قامه سه‌ره‌كی و گهڕهكاكهنی پارێزگاكانی عیراق، كه له‌وه‌وپێش نه‌خشه‌ی شاره‌كان هه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ساده له‌سه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه دانرابوو.
ئه‌م په‌ره‌پێدانه له‌دوای داوای چه‌نده‌ها هاوڵاتی و به‌كارهێنه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كه بوو كه چه‌نده‌ها پێشنیارییان پێشكه‌شكردبوو كه دواجار به‌شێوه‌ی هه‌نگاوێكی ساده جێبه‌جێكرا.
ناساندن و پێناسه‌كردنی شه‌قام و شوێنه‌كان له‌سه‌ر گۆگڵ ماپس هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران بتوانن ڕێگه‌كان بدۆزنه‌وه و ئه‌پڵیكه‌یشنی Get direction بخه‌نه‌گه‌ڕ كه تیایدا گه‌شتیاران و كه‌سانی دیكه ده‌توانن دووری ڕێگاكان و ئاڕاسته دروسته‌كان بدۆزنه‌وه و به‌و شێوه‌یه هه‌رێمی كوردستانیش چۆته سه‌ر جوگرافیای ئه‌لیكترۆنی هه‌موو جیهان.
پێشبینیش ده‌كرێت بۆ كاراكردنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه، چه‌نده‌ها ئه‌پڵیكه‌یشنی دیكه به خۆیه‌وه كارا بكات.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.