ئەندرۆید
12, شوبات 2016
هواوی بەفەرمی مۆبایلی Y6 Proـی ڕاگەیاند

کۆمپانیای هواوی چینی بەفەرمی مۆبایلی نوێی “Y6 Pro” ڕاگەیاند, ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیاکە ساڵی ڕابردوو مۆبایلی Huawei Y6 ڕاگەیاند.

مۆبایلەکە چەند تایبەتمەندیەک لە خۆدەگرێت کە بریتین لەمانەی خوارەوە:
- پڕۆسێسەری MediaTek MT6735P بەتوانای ١.٣ گێگاهێرتز و لەجۆرایەتی 64-bit .
- ڕوونی کامێرای پشتەوەی ١٣ مێگاپیکسڵە و هی پێشەوەش ٥ مێگاپیکسڵ.
- ڕامی ٢ گێگابایت, لەگەڵ بوونی فراوانی پاشەکەوتکردنی ناوەکی کە ١٦ گێگابایتە.
- ڕوونمای شاشەکەی ٥ ئینچە بە ڕوونی 720×1280 پیکسڵ.
- کێش:١٦٠ گرام.
- سیستەمی کارپێکەر:ئەندرۆید ٥.١.
- پاتریەکی زۆر فراوان و بەهێز بە فراوانی 4000 میلی ئەمپێر !
- ڕەنگەکان:سپی,زێڕی,خۆڵەمێشی.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەم مۆبایلە , پاتریەکەیەتی کە فراوانیەکەی 4000 میلی ئەمپێرە!ئەمەش توانایەکی خۆڕاگری لەڕادەبەدەر دەدات بە پاتری مۆبایلەکە, گەر پاتری مۆبایلەکە تەنها لە %10 بێت ئەوا مۆبایلەکە دەتوانێت تا ٢٤ کاتژمێر خۆی ڕابگرێت بەمەرجێک کارێکی زۆری پێنەکرێت (مەبەست لێی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی زۆر و تەلەفۆن کردن), وە لە کاتی بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتی 3G و 4G دەتوانرێت تا ١٥ کاتژمێر کار بە مۆبایلەکە بکرێت,بۆ قسەکردنیش دەتوانرێت تا ٣٩ کاتژمێر کاری پێ بکرێت.تا ئێستا هواوی بەرواری بڵاوکردنەوەی مۆبایلەکەی لە بازاڕەکان ئاشکرا نەکردووە,وە ئاماژەی بە نرخی مۆبایلەکەش نەکردووە,پێدەچێت لە ماوەیەکی نزیکدا ئەمانەش ئاشکرا بکات.
وێنەکانی مۆبایلەکە:
سەرچاوە:Ardroid
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.