ئەندرۆید
13, شوبات 2016
بڵاوبوونەوەی یەکەمین وێنەی گیراو بە مۆبایلی Xiaomi Mi5

هۆگۆ بارا جێگری سەرۆکی کۆمپانیای شیاومی چینی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک چەند وێنەیەکی بڵاو کردەوە کە وێنەکان بە کامێرای مۆبایلی داهاتووی ئەو کۆمپانیایە بە ناوی “Xiaomi Mi5” گیراون.
وێنەکان لەسەر دارێکی سروشتی تاقیکراونەتەوە, وە تیایدا ئەوە ڕووندەبێتەوە کە کامێرای ئەو مۆبایلە توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ گەورەکردنی وێنەکە. جێگری سەرۆکی کۆمپانیاکە وێنەیەکی بڵاو کردۆتەوە و پاشان دوو وێنەی تری داناوە کە تیایدا باس لە گەورەکردنی وێنە سەرەکییەکە دەکات.هەروەها هۆگۆ بارا بەستەرێکی لەو بڵاوکراوەیەی خۆی داناوە کە دەتوانرێت بە کوالێتی بەرز سەیری وێنەکە بکرێت, تۆش دەتوانین لەڕێگای (ئەم بەستەرەوە) وێنەکان بە کوالێتیەکی بەرز ببینیت.
ئەمانەش وێنەکانن بەڵام بە کوالێتیەکی نزم:



“ماریۆ رحال” کە نووسەرێکی پێگەی “Ardroid” ـە هەڵساوە بە شیکردنەوەی ئەو وێنانە لەڕێگای کردنەوەی لە بەرنامەی فۆتۆشۆپەوە ئەمەش بۆ زانینی قەبارەی وێنەکە.دەرکەوت کە قەبارەی وێنەکە 4608×3456 پیکسڵە,کەواتە ئەم قەبارەیە چی دەگەیەنێت؟ئەمە بیرۆکەیەکمان بۆ پیشان دەدات دەربارەی کامێرای مۆبایلەکە,بەگوێرەی قەبارەکەی بێت کامێرای ئەو مۆبایلە ١٦ مێگاپیکسڵ دەبێت.

کەواتە,ئێستا بە ڕێژەیەکی زۆر دەزانین کە ڕوونی کامێرای مۆبایلەکە لەو دەوروبەرە دەبێت کە وتمان.
هەروەها تا ئێستا بەشێکی زۆری تایبەتمەندیەکانی ئەو مۆبایلە دەرکەوتووە کە ئەمانەی خوارەوەن:
- پڕۆسێسەری Snapdragon 820
- ڕامی ٤ گێگابایت لەگەڵ بیرگەی ناوخۆیی ٦٤ گێگابایت
- شاشەی ٥.٢ ئینچ (بەڵام چەند پێگەیەکی تر لە نوێترین ڕاپۆرتیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە شاشەکەی ٥.٧ ئینچ دەبێت) هەروەها بە ڕوونی 1440×2560 پیکسڵ
کۆمپانیای شیاومی ٢٤ی ئەم مانگە بەشێوەیەکی فەرمی مۆبایلەکە بڵاودەکاتەوە.
سەرچاوە: Ardroid
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.