ئەندرۆید 13, شوبات 2016

تایبەتمەندیە پێشبینی کراوەکان بۆ مۆبایلی داهاتووی Galaxy Note 6

GalaxyNote6 Wena

لە ماوەی ڕابردوودا چەند پڕوپاگەندەیەک دەربارەی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیای سامسۆنگ بە ناوی “Galaxy Note 6” بڵاوکرانەوە, زۆرترین ئەو پێشبینیانەی کە بڵاوکراونەتەوە ئاماژە بە چەند تایبەتمەندیەک دەکەن کە لەم بابەتەدا ئاماژەی پێ دەدەین.

بەپێی دوایین پڕوپاگەندەکان, “Galaxy Note 6” شاشەیەکی ٥.٨ ئینچ لەخۆ دەگرێت بە ڕوونی 1440×2560 پیکسڵ کە لە تەکنەلۆژیای AMOLED دروستکراوە, لەگەڵ بوونی ١٠٢٤ خاڵی هەستەوەر لە چینەکانی شاشەی مۆبایلەکە.پێدەچێت مۆبایلەکە بە یەکێک لەم دوو پڕۆسێسەرە کار بکات کە بریتین لە پڕۆسێسەری Snapdragon 820 ی کۆمپانیای کوالکۆم و  Exynos 8890 ی کۆمپانیای سامسۆنگ.

ئەوەی کە جێگای سەرنجە لە تایبەتمەندیەکانی ئەوەیە کە مۆبایلەکە ڕامێکی بە فراوانی ٦ گێگابایت دەبێت!کە تائێستا هیچ جۆرە مۆبایلێک فراوانی ڕامەکەی ئەوەندە نەبووە.هەر بە پێی پڕوپاگەندەکان ئەو مۆبایلە دوو جۆری بیرگەی ناوخۆیی دەبێت کە بریتین لە ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایت, وە ڕوونی کامێرای پشتەوەی ١٢ مێگا پیکسڵ دەبێت.

دەربارەی پاتری مۆبایلەکە, زۆربەی پڕوپاگەندەکان ئاماژە بە پاتریەک دەکەن کە لە ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر کەمتر نییە, کەواتە پێدەچێت Galaxy Note 6 پاتریەکەی لە ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر کەمتر نەبێت.

ئەمانە هەموو ئەو تایبەتمەندیانە بوون کە لە پڕوپاگەندەکان ئاماژەیان پێ کراون, بەڵام تا ئێستا زانیاری لەسەر کاتی بڵاوبوونەوە و نرخی مۆبایلەکە نییە.

 

 

بۆچونی تۆ