بابەتی گرینگ
14, شوبات 2016
ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا (14\2)

لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، ئەم ڕووداوانەی خوارەوە ڕوویانداوە:
١- لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە بەرواری ١٤\٢\١٨٧٦ داهێنان نامەی تەلەفۆن لەلایەن دووکەس بەناوەکانی ئەلیکساندەر گراهام بێل و ئێلیشا گرەی ئاشکرا کرا و تا ئێستاش ناکۆکی هەیە لەسەر ئەوەی کامەیان تەلەفۆنی داهاهێناوە و بووە هۆی ئەوەی لە دادگا کێشەی زۆری لێ بکەوێتەوە.
٢- لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا و لە ١٤\٢\١٩٢٤ ناوی كۆمپانیای Computing Tabulating Recording Corporation گۆردرا بۆ International Business Machines کە ناسراوە بە IBM.
٣- لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا و لە ١٤\٢\١٩٤٦ یەکەم کۆمپیوتەری ئەلیکترۆنی بەناوی ENIAC لەدایکبوو کە کێشەکەی ٣٠ تەن بوو و لە توانایدا بوو کە ٥٠٠٠ هەزار کردار لە چرکەیەک ئەنجام بدات.
٤- لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا و لە ١٤\٢\٢٠٠٥ ناوە دۆمەینی Youtube.com تۆماركرا.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!