ئای ئۆ ئێس
12, نیسان 2012
كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی به‌لاش له كۆمپانیای ئایفۆن ئیسلامه‌وه بۆ ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد.
دیاره كۆمپانیاكان له‌پشتی دروستكردنی به‌رنامه‌كانه‌وه مه‌به‌ستیان زۆره ههنندێكیان بۆ خزمه‌ته و هه‌ندێكیشیان بۆ سه‌ره‌نج ڕاكێشانی كڕیارانه بۆ ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی تریان. ئه‌وه‌تا كۆمپانیای ئایفۆن ئیسلام له سه‌ره‌تای كاركردنیانه‌وه تا ئیستا چه‌ند ئهپلیكهیشنێكیان دروستكردووه و له‌ناویاندا چه‌ند ئهلیكهیشنێكی ئیسلامییه به به‌لاش و به‌بێ به‌رامبه‌ر. ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنانه له ئه‌پلیكه‌یشنی قورئان و حدیس و ئایاده‌زانی و …هتد پێكهاتوون له درێژه‌ی بابه‌ت لینكی ئایتونسیان ده‌ست بخه..

به‌رنامه‌كان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن..
– به‌رنامه‌ی القبلة في الواقع الإفتراضي: ئه‌م به‌رنامه‌یه بریتییه له قیبله نما بۆ هه‌رسێ ئامێركهی ئه‌پڵ (ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد).

– به‌رنامه‌ی
آي أذكار: ئه‌م به‌رنامه‌یه وێرده‌كانی به‌یانیان و ئێواره و دوای نوێژ‌و و ..هتد له خۆگرتووه.

– به‌رنامه‌ی المصحف: ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌موو قورئانی پیرۆزی له‌خۆی گرتووه و به چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندییه‌وه.

– به‌رنامه‌ی الفتوى: ئه‌م به‌رنامه‌یه تێیدا ده‌توایت بۆ هه‌ر فهتواییهك بگه‌ڕێیت به‌ڵام پێویستی به ئینته‌رنێته.

– به‌رنامه‌ی This is Mohammad: ئه‌م به‌رنامه‌یه بریتییه له ژیانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه تا كۆژی دوایی كردنی..

– به‌رنامه‌ی الأحاديث غير الصحيحة المنتشرة: ئه‌م به‌رنامه‌یه زۆرینه‌ی حه‌دیسه ضعیف و ههڵبهسراوهكانی لهخۆگرتتووه به تایبه‌تمه‌ندی گه‌ڕانه‌وه.

– به‌رنامه‌ی هل تعلم: به‌رنامه‌ی ئایا ده‌زانییه و پڕییه‌تی له زانیاری.

– به‌رنامه‌ی أبو يوسف : ئه‌م به‌رنامه‌یه وه‌كو تۆم كات و هاوشێوهكانیهتی و كاكه ئه‌بو یوسف هه‌ر قسه‌یكی بۆ بكه‌یت دووباره‌ی ده‌كاته‌وه و ئه‌مه و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تریش.

– به‌رنامه‌ی اقتباس: ئه‌م به‌رنامه‌یه پڕییه‌تی له وته‌ی به‌نرخ و چه‌ندین و ئامۆژگاری و …هتد

– به‌رنامه‌ی التقويم الإسلامي: ئه‌م به‌رنامه‌یه ڕۆژمێری هیجری له‌خۆی گرتووه و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تریش له‌و بواره..

تێبینی كلیك له‌سه‌ر ناوی به‌رنامه‌كان بان وێنه‌كان بكه بۆ چوون ناو لینكی ئایتونسی به‌رنامه‌كان..
ئه‌م به‌رنامانه به‌رهه‌می كۆمپانیای ئایفۆن ئیسلامی میسڕین و هیوای تهمندرێژیان بۆ ده‌خوازم بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئیسلام.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!